2025-09-06 9055 جار خوێنراوەتەوە

رێژەى ئاڵوگۆڕى ئەلیكترۆنيى لە كوردستان 20% تێپەڕناكات

 

بەهۆى نەبونى متمانەو بەپێى ئەو رۆشنبیرییە بەردەستەى دانیشتوانى هەرێم كە مامەڵەكردنى دارایى بە پارەى كاش باشتر دەزانن وەك له ئاڵوگۆڕیى ئەلیكترۆنى لە رێى كارتە بانكییەكانەوە، تا ئێستا لە هەرێم پرۆسەى كارتە ئەلیكترۆنییەكان نەبوە بە كەلتورێكى باو، لەكاتێكدا لە مێژە لە عێراق و وڵاتانى ناوچەكە؛ كارى پێدەكرێت.

عوسمان کەریم پسپۆڕی دارایی لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیى دا دوپاتیکردەوە، ڕێژەی مامەڵەی دارایی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان لە خوار ئاستی خوازراوەوە ماوەتەوەو تا ئێستا لە 20% زیاتر نەبوە.

ئەو پسپۆڕە داراییە لە درێژەى لێدوانەكەى دا وتیشى: هێشتا مامەڵەی دەستیی بە پارەى كاش لە فەرمانگە حکومییەکان لە کاتی وەرگرتنی باج و وەسڵ و موچەدا هەروەكو رێگە باوەكەى خۆى ماوەتەوەو بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی لە مامەڵەی ڕۆژانەی نێوان هاوڵاتییاندا تەنها لە ناوەندە بازرگانییە گەورەکاندا سنوردارە.

عوسمان کەریم هۆکاری دابەزینی ئەم شێوازى مامەڵەكردنەى بە كارتە ئەلیكترۆنییەكانەوە بۆ چەند هۆکارێکی سەرەکی گەڕاندەوە، لەوانە بەردەواميی وەرگرتنی موچەی دەستیی لەلایەن فەرمانبەرانەوە، هاوكات نەبونی متمانەی پێویست بە بانکەکانی ناو هەرێم و نەبونی کەلتوری مامەڵەی دارایی ئەلیکترۆنی.

جێى ئاماژەیە، بۆ موچەى مانگى حوزەیرانى ئەمساڵى فەرمانبەرانى هەرێم، ژمارەیەكى زۆر لە موچەخۆرانى شارى سلێمانى بۆ یەكەمینجار لەرێى جیهازى "ئەى تى ئێم"ى تایبەت بە بانكە بەشداربوەكانى "هەژمارى من"ەوە موچەكانیان وەرگرت، بەڵام بەگوێرەى راى پسپۆڕانى ئابورى هەتاوەكو حكومەتى هەرێم لە سەرجەم كۆگاو بازاڕو ماركێتەكاندا جیهازى تایبەت بە راكێشانى پارەى ئەو كارتانە بۆ كڕینى شتومەكى تایبەتى رۆژانەى هاوڵاتیان دانەنێت، پرۆسەكە سەركەوتو نابێت، چونكە موچەخۆران بەردەوام موچەكانیان بۆ پێداویستى رۆژانەیان لە رێى ماركێت و بەنزینخانەكانەوە سەرف دەكەن.

 

  • له‌عێراقێكى په‌رت‌و بڵاودا به‌هۆى نه‌شیاوى به‌رپرسه‌كان له‌پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌

  • لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى توركیا ده‌چێته‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆده‌بێته‌وه‌

  • بۆ یەكەمجار لەمێژودا حکومەتی سوریا زمانی كوردیی بۆ پێگە ڕەسمییەکەی زیادكرد

  • شاسوار عه‌بدولواحید ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى جوڵانه‌وه‌كه‌ى ده‌ستنیشانده‌كات

  • ئیراده‌ هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان دیاریكرا

  • وه‌زاره‌تى دارایی هۆشداریى به‌بانكى تى بى ئاى ده‌دات

  • لیستى موچه‌ى مانگى 7 واژۆكراو كار له‌سه‌ر مانگى 8و9 به‌رده‌وامه‌

  • میترۆ هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی رێكخراوەكان سەركۆنەدەكات

سەرەکی