7   کاتژمێر پێش ئێستا 3710 جار خوێنراوەتەوە

له‌عێراقێكى په‌رت‌و بڵاودا به‌هۆى نه‌شیاوى به‌رپرسه‌كان له‌پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌

عێراق گیرۆده‌ى شه‌ڕه‌ ئیتنى‌و مه‌زهه‌بى‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌، له‌لایه‌كى تریش وه‌كو ده‌وترێت گه‌نده‌ڵى ته‌نگى پێ هه‌ڵچنیوه‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ نه‌بونه‌ته‌ ڕێگر له‌لێپرسینه‌وه‌ى جدى له‌و به‌رپرسانه‌ى نه‌یانتوانیوه‌ وه‌كو پێویست كاره‌كانیان ڕابپه‌ڕێنن.

له‌نوێترین پێشهاتدا، محه‌مه‌د شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بەدورخستنەوەی 15 بەڕێوەبەر، بەهۆی ئه‌وه‌ى نه‌یانتوانیوه‌ كاره‌كانیان به‌باشى ڕابپه‌ڕێنن.

زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، چەند بڕیارێکی تایبەتی سەبارەت بەهەنگاوەکان بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان‌و زیانەکانی کارەبا دەرکردوه‌.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، سودانی بڕیاری دەرکردوە بەدورخستنەوەی 15 بەڕێوەبەری سەنتەرەکان بەهۆی جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکان‌و بێئاگاییان لەبەفیرۆدان‌و بەهەدەرچونی زیادەی بەکارهێنان‌و بەفیڕۆدانی وزە.

سودانی فەرمانیكردوه‌ بەزیادکردنی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرانی لقەکان لەوەزارەتی کارەبا بۆ ئەنجامدانی ئەرکی فراوانترو هەمەلایەنەتر لەکەمکردنەوەی زیانەکانی بەفیڕۆدانی وزەو کۆنتڕۆڵکردنی بەفیڕۆدان‌و لێپرسینەوە لەوکەسانەی کە نەتوانن ئەرکەکانیان لەو بوارەدا جێبەجێبکەن، ئەمەش لەبەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی چاککردنەوە‌و ناوچەکان‌و لقەکان‌و بەرپرسانی تر لەکۆمپانیاکانی دابەشکردن دەستپێدەکات.

هەر به‌گوێره‌ى بڕیارەکانی سودانی، فەرمان بەدەستەی ڕاوێژکاری کراوە بەدواداچونی ورد بکەن لەسەر قەرزو تۆماری هاوبەشانی کارەبا بۆ سەرجەم بەشداربوان‌و لەسەر ئەو بنەمایە ڕاپۆرت پێشکەش بەئەنجومەنی وەزیران بکەن.

چاودێران ڕه‌خنه‌ له‌حكومڕانیى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرن به‌هۆى ئه‌وه‌ى تائێستا نه‌یتوانیوه‌ هیچ به‌رپرسێك له‌پۆسته‌كه‌ى به‌هۆى به‌ڕێنه‌كردنى كاروباره‌كانیان به‌باشى‌و ڕایینه‌كردنى هاوڵاتیان، دوربخاته‌وه‌.

  • له‌عێراقێكى په‌رت‌و بڵاودا به‌هۆى نه‌شیاوى به‌رپرسه‌كان له‌پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌

  • لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى توركیا ده‌چێته‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆده‌بێته‌وه‌

  • بۆ یەكەمجار لەمێژودا حکومەتی سوریا زمانی كوردیی بۆ پێگە ڕەسمییەکەی زیادكرد

  • شاسوار عه‌بدولواحید ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى جوڵانه‌وه‌كه‌ى ده‌ستنیشانده‌كات

  • ئیراده‌ هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان دیاریكرا

  • وه‌زاره‌تى دارایی هۆشداریى به‌بانكى تى بى ئاى ده‌دات

  • لیستى موچه‌ى مانگى 7 واژۆكراو كار له‌سه‌ر مانگى 8و9 به‌رده‌وامه‌

  • میترۆ هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی رێكخراوەكان سەركۆنەدەكات

سەرەکی