11   کاتژمێر پێش ئێستا 12588 جار خوێنراوەتەوە

لیستى موچه‌ى مانگى 7 واژۆكراو كار له‌سه‌ر مانگى 8و9 به‌رده‌وامه‌

ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی هەشت لەقۆناغی کۆتاییدایە، وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هەرێم کار لەسەر ئەوەدەکات، بەمنزیکانە ڕەوانەی بەغدای بکات.

گفتوگۆی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر پرسی موچەو ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی بەردەوامە، لیستی موچەی مانگی حەوت لەبەغدا وردبینی کراوە، ماوەتەوە سەر ئەوەی بڕیاری خەرجکردنی پارەکەی بدرێت؛ ئێستا وەزارەتی دارایی کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگەکانی 8و 9 دەکات.

یادگار جەبار سەرپەرشتیاری بایۆمەتری لەگەنجینەی سلێمانی ڕایگه‌یاند، "هەر پارێزگایەو بەجیا لیستی موچەی مانگانەی ئامادە دەکات‌و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکات، لەگەنجینەی سلێمانی لیستی موچەی مانگی هەشتمان تەواوکردوەو ڕەوانەی وەزارەت کراوە".

سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایكرد، "لەوەزارەت کارکردن لەلیستی موچەی مانگی هەشت بەردەوامە، دوای ئەوەی تەواومان کرد بۆ بەغدای دەنێرین".

لەڕۆژی 3ى 8ى 2025وه‌ لیستی موچەی مانگی حەوت ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی فیدراڵی کراوە، بەڵام تائێستا پارەکەی خەرجنەکراوە.

  • له‌عێراقێكى په‌رت‌و بڵاودا به‌هۆى نه‌شیاوى به‌رپرسه‌كان له‌پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌

  • لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى توركیا ده‌چێته‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆده‌بێته‌وه‌

  • بۆ یەكەمجار لەمێژودا حکومەتی سوریا زمانی كوردیی بۆ پێگە ڕەسمییەکەی زیادكرد

  • شاسوار عه‌بدولواحید ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى جوڵانه‌وه‌كه‌ى ده‌ستنیشانده‌كات

  • ئیراده‌ هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان دیاریكرا

  • وه‌زاره‌تى دارایی هۆشداریى به‌بانكى تى بى ئاى ده‌دات

  • لیستى موچه‌ى مانگى 7 واژۆكراو كار له‌سه‌ر مانگى 8و9 به‌رده‌وامه‌

  • میترۆ هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی رێكخراوەكان سەركۆنەدەكات

سەرەکی