2025-09-06 8317 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە: دەبێت فرەیى لە سوریا رەنگبداتەوە

 

لە بەیاننامەیەك دا كە ئەمڕۆ شەممە رێككەوتى 6ى ئەیلول؛ ئەنجومەنى سوریاى دیموكرات كە باڵى سیاسیى هەسەدەیە؛ لە حەوتەمین ساڵیادى دامەزراندنى بەڕێوەبەرایەتى خۆسەرى باكورو رۆژئاواى سوریا "رۆژاڤا" بڵاویكردۆتەوە، پێداگریى لە دامەزراندنى سوریایەكى دیموكرات دەكەنەوە.

لەو بەیاننامەیەى ئەنجومەنى سوریاى دیموكرات دا هاتوە، پێویستە سەرجەم پێكهاتەكانى سوریا لەرێى گفتوگۆو دیالۆگەوە وڵاتێك پێكبهێنن كە تێیدا بنەماكانى دادپەروەریى و فرەیى تێيدا رەنگبداتەوە.

لەو به‌یاننامەیەدا ئاماژە بەوە دراوە كە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له‌ رێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نێوان كورد و عه‌ره‌ب و سریان و ئاشور و ئه‌رمه‌ن و توركمان و كركاسییه‌كان و گروپه‌ ئاینییەكانى ترەوە، هه‌نگاوێكی مێژویى هەڵهێناوە؛ كە ئەویش پێكەوە ژیان و فرەچەشنیى نێوان پێكهاتەكانە.

هاوكات ئەنجومەنى سوریاى دیموكرات راشیگەیاندوە، رۆژهه‌ڵاتی سوریا، قوربانیی گه‌وره‌ی داوە لە به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ پێش هه‌موشیانه‌وه‌ داعش، لەبەرئەوە بەڕێوەبەرایەتى خۆسەر سەلماندویەتى كە تواناى پاراستنى كۆمەڵگەى هەیە.

جێى ئاماژەیە دواى روخانى ئەسەد لە سوریا، ئەحمەد شەرع كە پێشینەیەكى تیرۆریستى هەیه؛ بەهەمان شێوەى دەسەڵاتدارانى بەعس حوكمى دیمەشق دەكات و تا ئێستاش باوەڕى بە فەراهەمكردنى مافەكانى كورد و پێكهاتەكانى ترى سوریا نییەو دەیەوێت حكومەتێكى مەركەزیى دیكتاتۆریى لە وڵاتەكەدا دابمەزرێنێت، كە ئەوەش بە لاى كورد و سەرجەم پێكهاتەكانى ترەوە قبوڵكراو نییەو بە كەمتر لە سیستمى لامەركەزیى رازى نابن.

 

 

  • له‌عێراقێكى په‌رت‌و بڵاودا به‌هۆى نه‌شیاوى به‌رپرسه‌كان له‌پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌

  • لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى توركیا ده‌چێته‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆده‌بێته‌وه‌

  • بۆ یەكەمجار لەمێژودا حکومەتی سوریا زمانی كوردیی بۆ پێگە ڕەسمییەکەی زیادكرد

  • شاسوار عه‌بدولواحید ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى جوڵانه‌وه‌كه‌ى ده‌ستنیشانده‌كات

  • ئیراده‌ هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان دیاریكرا

  • وه‌زاره‌تى دارایی هۆشداریى به‌بانكى تى بى ئاى ده‌دات

  • لیستى موچه‌ى مانگى 7 واژۆكراو كار له‌سه‌ر مانگى 8و9 به‌رده‌وامه‌

  • میترۆ هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی رێكخراوەكان سەركۆنەدەكات

سەرەکی