2025-09-06 7799 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غداوه‌ ئاشكراده‌كرێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه‌ هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشه‌ زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غداوه‌ ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت:"له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا لێكتێگه‌یشتنى باش دروستبوه‌و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا له‌سه‌ر داهاتی نا نه‌وتی ده‌گه‌نه‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی".

د.فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ڕۆژنامه‌وانانى وت، "به‌ره‌وپێشچونی باش له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر داهاتی نا نه‌وتی دروستبوه‌و لێكتێگه‌یشتنى باش هه‌یه‌ بۆ ڕێككه‌وتنی كۆتایی".

وتیشى:"پێوستمان به‌ڕێككه‌وتنێكی سێ قۆڵی هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداو كۆمپانیاكانی نه‌وت تا كێشه‌كه‌ به‌ڕیشه‌یی چاره‌سه‌ربێت".

به‌وته‌ى د.فوئاد حوسێن، "به‌دڵنیایی له‌دوو رۆژی داهاتودا لیژنه‌كان ڕاپۆرته‌كانیان به‌نیازی چاره‌سه‌ر ده‌به‌نه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاڕۆژی سێشه‌ممه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كان بكرێت‌و بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌".

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌وه‌شى وت، "هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو ئه‌وه‌ن ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بگه‌ینه‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی نه‌وت‌و داهاتی نا نه‌وتی".

  • له‌عێراقێكى په‌رت‌و بڵاودا به‌هۆى نه‌شیاوى به‌رپرسه‌كان له‌پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌

  • لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى توركیا ده‌چێته‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆده‌بێته‌وه‌

  • بۆ یەكەمجار لەمێژودا حکومەتی سوریا زمانی كوردیی بۆ پێگە ڕەسمییەکەی زیادكرد

  • شاسوار عه‌بدولواحید ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى جوڵانه‌وه‌كه‌ى ده‌ستنیشانده‌كات

  • ئیراده‌ هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان دیاریكرا

  • وه‌زاره‌تى دارایی هۆشداریى به‌بانكى تى بى ئاى ده‌دات

  • لیستى موچه‌ى مانگى 7 واژۆكراو كار له‌سه‌ر مانگى 8و9 به‌رده‌وامه‌

  • میترۆ هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی رێكخراوەكان سەركۆنەدەكات

سەرەکی