10   کاتژمێر پێش ئێستا 8048 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تى دارایی هۆشداریى به‌بانكى تى بى ئاى ده‌دات

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نیگەرانن لەبارەی ئەو زەحمەتییانەی هاتبوە بەردەم هاونیشتمانییانی شاری سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی موچەکانیان بەهۆی دواکەوتنی کارەکانی بانکی بازرگانی عێراقی تی بی ئای.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی ئاماژەی بەوەداوه‌، داوا لەبانکی تی بی ئای دەکەن، وەک تاکە بانکی حکومی پڕۆژەکە، ڕێز لەئەرکەکانی گرێبەستەکەی لەچوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت.

ئەم مانگە، نزیکەی 24 هه‌زار موچەخۆر موچەکانیان لەڕێگەی تی بی ئایەوە وەردەگرن، لەنێوان 1 تاکو 3ی ئەیلول، حکومەتی هەرێم نزیکەی 27 ملیار دیناری گواستوه‌تەوە بۆ بانکی تی بی ئای بەمەبەستی دابەشکردنیان بەسەر تەواوی موچەخۆرانی بانکی ناوبراو.

وەزارەتی دارایی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داواى لەبانکی تی بی ئای كردوه‌، وەک تاکە بانکی حکومی پڕۆژەکە، ڕێز لەئەرکەکانی گرێبەستەکەی لەچوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت، ئەمەش دابینکردنی ستافی پێویست‌و تیمی پێویستی پڕکردنەوەی ئامێرەکانی پارە دەگرێتەوە لەهەرێم بەگشتیی‌و شاری سلێمانی بەتایبەتی.

بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم دۆخەی ئێستا، وەزارەتی دارایی داوا لەلقەکانی بانکی تی بی ئای‌و ستافەکەی دەکات کە زیاتر لەکاتی ئاسایی دەوامەکانیان کاربکەن تا دڵنیادەبنەوە لەوەی تەواوی هاوڵاتییان بەبێ کێشە دەستییان بەموچەکانیان دەگات، هەروەها تی بی ئای دەبێت وەبەرهێنانی زیاتر بکات لەژێرخانەکەی تاوه‌كو ڕێگریی بکات لەدوبارەبونەوەی حاڵەتی لەمشێوەیە.

وەزارەتی دارایی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، بەردەوامدەبێت لەکارکردنی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق‌و تەواوی بانکە بەشداربوەکان بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە بانکیەکان بەشێوەیەکی بەردەوام‌و سەردەمییانە لەپڕۆژەی هەژماری من پێشکەشی تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.

  • له‌عێراقێكى په‌رت‌و بڵاودا به‌هۆى نه‌شیاوى به‌رپرسه‌كان له‌پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌

  • لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى توركیا ده‌چێته‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆده‌بێته‌وه‌

  • بۆ یەكەمجار لەمێژودا حکومەتی سوریا زمانی كوردیی بۆ پێگە ڕەسمییەکەی زیادكرد

  • شاسوار عه‌بدولواحید ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى جوڵانه‌وه‌كه‌ى ده‌ستنیشانده‌كات

  • ئیراده‌ هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان دیاریكرا

  • وه‌زاره‌تى دارایی هۆشداریى به‌بانكى تى بى ئاى ده‌دات

  • لیستى موچه‌ى مانگى 7 واژۆكراو كار له‌سه‌ر مانگى 8و9 به‌رده‌وامه‌

  • میترۆ هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی رێكخراوەكان سەركۆنەدەكات

سەرەکی