10   کاتژمێر پێش ئێستا 10068 جار خوێنراوەتەوە

واده‌ى یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان دیاریكرا

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندنى له‌هه‌رێمى كوردستان دیاریكردو داواده‌كات، سه‌رجه‌م مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و خوێندكاران پێوه‌ى پابه‌ندبن.

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، ئه‌مرۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجامدا.

باسى له‌وه‌شكردوه‌، "لەکۆبونەوەکەدا وێڕای گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی پەروەردەیی وەک تاقیکردنەوەی دەرەکی‌و ڕیفۆرمی قۆناغی ئامادەیی‌و هەڵسەنگاندنی دەرەکی، هاوکات ئەنجومەنی وەزارەت ساڵنامەی خوێندنی ساڵی (2025 ـ 2026)ی پەسەندکرد".

ئاشكراشیكردوه‌، "ڕۆژی یەکشەممە 21ى ئه‌م مانگه‌ دەستپێکی ساڵی خوێندنی (2025 ـ 2026) دیاریکراوه‌ بۆ قوتابخانە حکومییەکان‌و ئەو قوتابخانە ناحکومییانەی بەسستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنن".

ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه‌، دواتر وردەکاری ساڵنامەکە بەگشتاندنێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تاقیکردنەوەکان‌و ساڵنامەی خوێندنەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان‌و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت، هەروەها ئەنجومەنی وەزارەت لەکۆبونەوەکەدا خشتەی بەشەوانەکانی بۆ ساڵی خوێندنی (2025 ـ 2026) پەسەندکرد، پاشتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام‌و چاپەمەنییەکان گشتاندنی پێدەکرێت‌و ئاڕاستەی ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت".

  • له‌عێراقێكى په‌رت‌و بڵاودا به‌هۆى نه‌شیاوى به‌رپرسه‌كان له‌پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌

  • لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى توركیا ده‌چێته‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆده‌بێته‌وه‌

  • بۆ یەكەمجار لەمێژودا حکومەتی سوریا زمانی كوردیی بۆ پێگە ڕەسمییەکەی زیادكرد

  • شاسوار عه‌بدولواحید ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى جوڵانه‌وه‌كه‌ى ده‌ستنیشانده‌كات

  • ئیراده‌ هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان دیاریكرا

  • وه‌زاره‌تى دارایی هۆشداریى به‌بانكى تى بى ئاى ده‌دات

  • لیستى موچه‌ى مانگى 7 واژۆكراو كار له‌سه‌ر مانگى 8و9 به‌رده‌وامه‌

  • میترۆ هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی رێكخراوەكان سەركۆنەدەكات

سەرەکی