9   کاتژمێر پێش ئێستا 20146 جار خوێنراوەتەوە

ئیراده‌ هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز، تاقانه‌ یانه‌كه‌ى خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ناكشێته‌وه‌، یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێت:"هاوسه‌رى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌بێته‌ سه‌رۆكى یانه‌كه‌و سه‌رجه‌م كێشه‌ داراییه‌كانیش كۆتاییانهاتوه‌".

ئیراده‌ به‌دواداچونى كرد سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌تایبه‌ت كێشه‌ داراییه‌كان‌و دواتریش یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكى یانه‌كه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك قسه‌یكرد كه‌ زۆر نزیكن له‌یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز، ئه‌وان جه‌ختیانكرده‌وه‌، نه‌ورۆز له‌خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق ناكشێته‌وه‌و به‌شداریى خوله‌كه‌ ده‌كات.

هه‌روه‌ك یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌ى به‌ئیراده‌ وت، "سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ى دواى ڕوداوه‌كه‌ى 22ى مانگى ڕابردوو هاتنه‌ پێشه‌وه‌و سه‌رۆكى یانه‌كه‌ ده‌ستگیركرا، سه‌رجه‌میان چاره‌سه‌ركراون".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد، "یه‌كێكى دیكه‌ له‌كێشه‌كانى نه‌ورۆز، ده‌ستبه‌رى ماف‌و شایسته‌ داراییه‌كانى ڕاهێنه‌رو یاریزانان‌و ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى یانه‌كه‌ بوو، سه‌رجه‌میان چاره‌سه‌ركراون‌و نه‌ورزیش به‌شداریى خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق ده‌كات‌و ئاماده‌كاریى ته‌واوو پێویستیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كراوه‌".

سه‌باره‌ت به‌یه‌كلابونه‌وه‌ى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز، سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، "به‌هه‌موو ئه‌گه‌رێكه‌وه‌، گه‌شه‌ حه‌مه‌چاوشین هاوسه‌رى لاهور شێخ جه‌نگى، ده‌بێته‌ سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز".

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، "تاوه‌كو به‌یانى ئه‌مڕۆش، ته‌نها كێشه‌ كه‌ مابوو، دابین نه‌كردنى شایسته‌ داراییه‌كانى ئه‌م مانگه‌ى یاریزانان بوو كه‌ نه‌درابوو، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت‌و سه‌رجه‌م یاریزانان نه‌ك ته‌نها ئه‌م مانگه‌، به‌گوێره‌ى گرێبه‌سته‌كانیان، موچه‌كانیان ده‌ستبه‌ركراوه‌و هیچ كێشه‌یه‌كیش له‌و ڕوه‌وه‌ نییه‌".

پێشتریش نوسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسى یانه‌ى نه‌ورۆز ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردبوه‌و ڕایگه‌یاندبوو، "یانەی نەورۆز کارەکانی ناوەستێت‌و بەردەوامدەبێت".

  • له‌عێراقێكى په‌رت‌و بڵاودا به‌هۆى نه‌شیاوى به‌رپرسه‌كان له‌پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌

  • لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى توركیا ده‌چێته‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆده‌بێته‌وه‌

  • بۆ یەكەمجار لەمێژودا حکومەتی سوریا زمانی كوردیی بۆ پێگە ڕەسمییەکەی زیادكرد

  • شاسوار عه‌بدولواحید ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى جوڵانه‌وه‌كه‌ى ده‌ستنیشانده‌كات

  • ئیراده‌ هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان دیاریكرا

  • وه‌زاره‌تى دارایی هۆشداریى به‌بانكى تى بى ئاى ده‌دات

  • لیستى موچه‌ى مانگى 7 واژۆكراو كار له‌سه‌ر مانگى 8و9 به‌رده‌وامه‌

  • میترۆ هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی رێكخراوەكان سەركۆنەدەكات

سەرەکی