8   کاتژمێر پێش ئێستا 14661 جار خوێنراوەتەوە

شاسوار عه‌بدولواحید ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى جوڵانه‌وه‌كه‌ى ده‌ستنیشانده‌كات

ناوی ئەو دەستەیە ئاشکرابوو کە شاسوار عەبدولواحید بۆ بەڕێوەبردن‌و سەرکردایەتیکردنی نەوەی نوێ دیاریکردوە.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى نه‌وه‌ى نوێ-وه‌ به‌ئیراده‌ دراوه‌، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێش دەستگیرکردن‌و حوکمدانی لەدادگای سلێمانی، حەوت کەسی وەک دەستەیەک دەستنیشانکردوە بۆ بەڕێوەبردن‌و سەرکردایەتیکردنی جوڵانەوەکەو کاروبارەکانی هەڵبژاردن لەغیابی خۆیدا.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، هەر لەگەڵ دەستگیرکردنیشیدا دەستەکە دەستبەکاربوەو لەماوەی ڕابردوو و لەداهاتوشدا تا ئازادکردنی سەرۆکەکەیان، دەستەکە جوڵانەوەکە بەڕێوەدەبات.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، "دەستەکە پێکدێت لەهەریەکە لەهەردوو سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ لەعێراق‌و کوردستان (سروە عەبدولواحیدو کوردەوان جەمال) هەروەها هەریەکە لە(ڕێبوار ئەوڕەحمان، کاوە عەبدولقادر، ئومێد محەمەد، سیپان ئامێدی‌و فاروق غەفور)".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "شاسوار عەبدولواحید پێش دەستگیرکردنی، تەواوی دەسەڵاتەکانی خۆی وەک سەرۆکی جوڵانەوەکە بەخشیوە بەو دەستەیە، تا لەغیابی خۆیدا بتوانن بڕیاربدەن‌و کاروبارەکان بەو شێوەیە بەڕێوەببەن کە خۆی نەخشەی بۆ داناوە".

ئه‌وه‌شى وت، "ئەوەی تائێستا دیارە ئەوەیە، نەوەی نوێ لەدوای دەستگیرکردنی سەرۆکەکەیەوە بەهەمانشێوەی پێشوی بەردەوامە لەسەر کارەکانی خۆیی‌و لەڕوی گوتاری میدیایی‌و هەڵوێستی سیاسییەوە لەسەر هەمان ڕێچكه‌ى خۆیەتی کە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکایەتی دەکردو پلانی بۆ داناوە".

نەوەی نوێ وەک گەورەترین لایەنی ئۆپۆزسیۆن لەکوردستان، خاوەنی 15 کورسی پەرلەمانی کوردستان‌و نۆ کورسی پەرلەمانی عێراقەو لەئێستاشدا لەئامادەکاریدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

  • له‌عێراقێكى په‌رت‌و بڵاودا به‌هۆى نه‌شیاوى به‌رپرسه‌كان له‌پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌

  • لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى توركیا ده‌چێته‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆده‌بێته‌وه‌

  • بۆ یەكەمجار لەمێژودا حکومەتی سوریا زمانی كوردیی بۆ پێگە ڕەسمییەکەی زیادكرد

  • شاسوار عه‌بدولواحید ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى جوڵانه‌وه‌كه‌ى ده‌ستنیشانده‌كات

  • ئیراده‌ هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان دیاریكرا

  • وه‌زاره‌تى دارایی هۆشداریى به‌بانكى تى بى ئاى ده‌دات

  • لیستى موچه‌ى مانگى 7 واژۆكراو كار له‌سه‌ر مانگى 8و9 به‌رده‌وامه‌

  • میترۆ هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی رێكخراوەكان سەركۆنەدەكات

سەرەکی