8   کاتژمێر پێش ئێستا 10648 جار خوێنراوەتەوە

بۆ یەكەمجار لەمێژودا حکومەتی سوریا زمانی كوردیی بۆ پێگە ڕەسمییەکەی زیادكرد

حکومەتی ڕاگوزەری سوریا بۆ یەكەمجار لەمێژوی ئەو دەوڵەتەدا، زمانی كوردیی بۆ پێگەی ڕەسمیی زمانحاڵی خۆی زیادكردو ناساندی.

ئاژانسی هەواڵی ڕەسمیی سوریا ناسراو بە(سانا)، بۆ یەکەمجار زمانى كوردى به‌شێوەزارى کرمانجی بۆ پێگەکەی زیادکرد.

بەڕێوەبەری ئاژانسەکەش وتویه‌تى، "پشتمان بەزمانە سەرەکییەکانی: ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیسپانی، تورکی‌و کوردی بەستووە".

پێشتریش وەزیری ڕاگەیاندنی سوریا ڕایگه‌یاندبوو، "لەتەلەفزیۆنی سوریادا، کار بۆ زیادکردنی زمانی کوردی دەکەین".

ئەو هەنگاوەش کارنامەی حکومەتی نوێی سوریایەو ئەمەش بۆ یەکەمجارە زمانی کوردی بۆ ئاژانسی ڕەسمیی دەوڵەتی سوریا زیاددەکرێ.

لەپێش ڕوخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەکۆتایی ساڵی 2024دا ئەو ئاژانسە سەرەڕای زمانی عەرەبی، بەزمانی: فەرەنسی‌و ڕوسییش هەواڵەکانی بڵاودەکردەوە، دواتر زمانی ئیسپانی‌و تورکیشی بۆ زیادکرا.

  • له‌عێراقێكى په‌رت‌و بڵاودا به‌هۆى نه‌شیاوى به‌رپرسه‌كان له‌پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌

  • لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى توركیا ده‌چێته‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆده‌بێته‌وه‌

  • بۆ یەكەمجار لەمێژودا حکومەتی سوریا زمانی كوردیی بۆ پێگە ڕەسمییەکەی زیادكرد

  • شاسوار عه‌بدولواحید ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى جوڵانه‌وه‌كه‌ى ده‌ستنیشانده‌كات

  • ئیراده‌ هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان دیاریكرا

  • وه‌زاره‌تى دارایی هۆشداریى به‌بانكى تى بى ئاى ده‌دات

  • لیستى موچه‌ى مانگى 7 واژۆكراو كار له‌سه‌ر مانگى 8و9 به‌رده‌وامه‌

  • میترۆ هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی رێكخراوەكان سەركۆنەدەكات

سەرەکی