8   کاتژمێر پێش ئێستا 12911 جار خوێنراوەتەوە

لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى توركیا ده‌چێته‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆده‌بێته‌وه‌

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى توركیا ئاشكرایكردوه‌، لیژنەكەی پەرلەمانی توركیا پێنج ئەندام هەڵدەبژێرێت بۆ كۆبونەوە لەگەڵ ئۆجەلان، ده‌شڵێت، "ئه‌و لیژنه‌یه‌ پرۆسەی ئاشتیی‌و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەو داماڵینی چەک‌و دۆخی هەسەدەی لەگەڵ تاووتوێده‌كه‌ن".

پێنج پەرلەمانتاری توركیا كە لەلیژنەی هاوپشتی نیشتمانی‌و برایەتی‌و دیموکراسی هەڵبژێردراون، ڕەوانەی ئیمراڵی دەکرێن بۆ ئەوەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببنەوەو ئامادەکارییەکان لەئێستاوە دەستیپێکردوە".

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، "لەکۆبونەوەکەدا تیشکدەخرێتەسەر پرۆسەی ئاشتی‌و هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)و ڕێوشوێنەکانی داماڵینی چەک‌و چارەنوس‌و دۆخی هێزەکانی سوریای دیموکرات".

ڕۆژنامەی "سۆزجو" ده‌ڵێت:"شاندێکی پێنج کەسی لەلیژنەکە گەشت بۆ دورگەی ئیمراڵی دەکەن".

لەچەند ڕۆژی ڕابردوشدا، فەتی یڵدز جێگری سەرۆکی مەهەپە، داوای لەنومان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کرد سێ چوار ئەندام لەلیژنەی هاوپشتی نیشتمانی، برایەتی‌و دیموکراسی، لەکاتێکی گونجاودا ڕەوانەی ئیمراڵی بكات بۆ وەرگرتنی لێدوانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان‌و جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئەم هەنگاوە هیچ لاوازییەكی تێدانییە".

  • له‌عێراقێكى په‌رت‌و بڵاودا به‌هۆى نه‌شیاوى به‌رپرسه‌كان له‌پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌

  • لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى توركیا ده‌چێته‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆده‌بێته‌وه‌

  • بۆ یەكەمجار لەمێژودا حکومەتی سوریا زمانی كوردیی بۆ پێگە ڕەسمییەکەی زیادكرد

  • شاسوار عه‌بدولواحید ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى جوڵانه‌وه‌كه‌ى ده‌ستنیشانده‌كات

  • ئیراده‌ هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان دیاریكرا

  • وه‌زاره‌تى دارایی هۆشداریى به‌بانكى تى بى ئاى ده‌دات

  • لیستى موچه‌ى مانگى 7 واژۆكراو كار له‌سه‌ر مانگى 8و9 به‌رده‌وامه‌

  • میترۆ هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی رێكخراوەكان سەركۆنەدەكات

سەرەکی