2   کاتژمێر پێش ئێستا 7326 جار خوێنراوەتەوە

چوارشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و ڕێكارێكى هه‌ولێرو به‌غدا بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌درێت

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبونەوەی ئاسایی ژمارە (162)ی خۆی بکات‌و دوو تەوەر تاووتوێبکات، زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، بڕگەی یەکەمی کارنامەی دانیشتنەکە بریتی دەبێت لە"یەکخستنی ڕێکارە داراییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ".

ئەم بڕگەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی‌و ئابورییەوە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و بڕیارە بەڕێوەبەری گشتیی باج‌و خانوبەرەی میریی هەرێمه‌وه‌ وەک میوان بەشداربن لەکۆبونەوەکەدا بۆ خستنەڕوی وردەکارییەکان‌و ڕونکردنەوەی پێویست.

د. کەمال وەرتی بەڕێوەبەری گشتیی باج‌و داهاتەکان لەوەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، لەهەرێم باج‌و ڕسومات لەعێراق کەمترەو یاساکان لەبەرژەوەندیی خەڵک هەموارکراونەتەوە، بەشێوەیەک کە باج کەمتر وەردەگیرێت.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، حکومەتی عێراق ڕازیکراوە باج لەسەر خەڵکی هەرێم زیادنەکرێت، بەڵام ئێستا تەنها داوای زیادکردنی باج لەسەر دوو شت دەکات: جگەرەو خواردنەوە کحولییەکان.

زانیارییه‌كان ده‌ڵێن، "بەغدا داوادەکات باجی جگەرە هاوشێوەی عێراقی لێبکرێت، بەو بیانوەی کە بەشێکی زۆری ئەو جگەرەیەی لەخاڵە سنورییەکانی هەرێمەوە هاوردە دەکرێت، بەرەو شارەکانی عێراق دەڕوات‌و ناکرێت باجەکەی کەمتر بێت".

سەبارەت بە خواردنەوە کحولییەکانیش لەبەرئەوەی هاوردەکردنیان لەخاڵە سنورییەکانی عێراق بەفەرمی قەدەغەیە، بەشێک لەو خواردنەوانەی لەخاڵە سنورییەکانی کوردستانەوە داخڵدەکرێن، دەگەنە شارەکانی عێراق، بۆیە بەغدا داوادەکات باجەکەی زیادبکرێت بۆ ئەوەی نرخەکەی گرانتربێت‌و بەو هیوایەی خەڵک کەمتر توانای کڕینیان هەبێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بۆ ئیراده‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، تائێستا دیارنییە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری زیادکردنی باج لەسەر جگەرەو خواردنەوە کحولییەکان دەدات یان نا.

به‌گوێره‌ى بڕگەی دوەمی دانیشتنەکە، تایبەت دەبێت بەدەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن‌و ئەم بڕگەیەش لەلایەن وەزیری پەروەردەوە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ خستنەڕوی پلان‌و ئامادەکارییەکانی وەزارەت بۆ دەستپێکی پڕۆسەی خوێندن.

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ گه‌نده‌ڵیه‌كى شه‌رمهێنه‌رى هاتوچۆ ئاشكراده‌كات

  • په‌رستوو ڕۆژهه‌ڵاتى خه‌ڵاتێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا

  • چوارشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و ڕێكارێكى هه‌ولێرو به‌غدا بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌درێت

  • تەندروستى سلێمانى داتاكانى نەخۆشخانەى فێركاریى بڵاودەكاتەوە

  • شەش پارتی کوردی، بەشداریی هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی عێراق ناکەن

  • پارتی توڕەیە لە ڕەوانەکردنی موچە بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت

  • هه‌ولێرو به‌غدا به‌ئۆنلاین كۆبونه‌وه‌.. هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى ڕاده‌ستى به‌غدا ده‌كات‌و مه‌رجى هه‌یه‌

  • كونسوڵى به‌ریتانیا ده‌چێته‌ زیندانى كانى گۆمه‌و سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌كات

سەرەکی