2   کاتژمێر پێش ئێستا 7988 جار خوێنراوەتەوە

په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كرێت

حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەكۆبونەوەیەكی تایبەت بەهەنگاوەكانی یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە كە بەسەرپەشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بەڕێوەچوە، بڕیاردرا هەموو پێكهاتەكانی پێشمەرگە یەك یەكەی ژمێریاریی هەبێت‌و داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ش ئاراسته‌ى به‌غدا كراو داواكرا، بەغدا موچەی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاكانیان لەسوپای عێراق یەكبخات.

به‌گوێره‌ى ڕاگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەت بەبەدواداچونی ڕێکارو هەنگاوەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەو چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی کرد.

مەسرور بارزانی جەختكردوه‌ته‌وه‌ لەپێویستیی تەواوکردن‌و سەرخستنی پرۆسەی چاكسازییەكانی پێشمەرگە.

وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، لەوبارەیەوە ژمارەیەک بڕیاری گرنگ بۆ خێراترکردنی چاکسازییەکان دران، لەوانە یەکخستنی یەکە ژمێریارییەکان کە پێویستە هەموو پێکهاتەکانی پێشمەرگە، تەنها یەک یەکەی ژمێریاریی هەبێت لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەو لەژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بێت لەڕوی ژمێریاریی‌و داراییەوە، بەگوێرەی یاساو ڕێنماییە داراییەکان.

هەروەك بڕیاری ڕێکخستنەوەی پێکهاتەو بەیکەربەندیی دابەشبونی هێزەکانی پێشمەرگەش دراوە بەجۆرێک کە لەگەڵ چاکسازییەکانی حکومەت بگونجێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە، تایبەت بوه‌ بەئاسانکاریی لەڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە کە پێویستە بەرژەوەندی پێشمەرگە لەبەرچاو بگیرێت، لەمبارەیەوە سەرۆکی حكومەت، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد پەلە بکەن لەڕاییکردنی مامەڵەکان‌و جەختیکردەوە، نابێت کێشە یاسایی‌و تەکنیکیەکان ببنە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی موچەو شایستەکانیان.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، کۆبونەوەکە داواش لەحکومەتی فیدراڵ دەکات كە پێویستە موچەو شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لەسوپای عێراق یەکبخات، چونکە بەگوێره‌ى دەستور، پێشمەرگە بەشێکە لەسیستەمی بەرگریی عێراق‌و پێویستە مافە دەستوری‌و شایستە داراییەکانیان لەم چوارچێوەیەدا بێت.

  • مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كوردو دابه‌شبونى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كرێت

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ گه‌نده‌ڵیه‌كى شه‌رمهێنه‌رى هاتوچۆ ئاشكراده‌كات

  • په‌رستوو ڕۆژهه‌ڵاتى خه‌ڵاتێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا

  • چوارشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و ڕێكارێكى هه‌ولێرو به‌غدا بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌درێت

  • تەندروستى سلێمانى داتاكانى نەخۆشخانەى فێركاریى بڵاودەكاتەوە

  • شەش پارتی کوردی، بەشداریی هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی عێراق ناکەن

  • پارتی توڕەیە لە ڕەوانەکردنی موچە بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت

  • هه‌ولێرو به‌غدا به‌ئۆنلاین كۆبونه‌وه‌.. هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى ڕاده‌ستى به‌غدا ده‌كات‌و مه‌رجى هه‌یه‌

سەرەکی