2   کاتژمێر پێش ئێستا 6724 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تى ناوخۆ گه‌نده‌ڵیه‌كى شه‌رمهێنه‌رى هاتوچۆ ئاشكراده‌كات

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گه‌نده‌ڵی مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی هاتوچۆ پشتڕاستده‌كاته‌وه‌، كه‌ دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌یه‌ك سندوق شه‌ربه‌ت، غه‌رامه‌ی یه‌كێك له‌شۆفێره‌ بارهه‌ڵگره‌كانی سڕیوه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت، "مایه‌ی سه‌رنجه‌ میدیای فه‌رمی عێراق، ڕاگه‌یه‌نراوی ئێمه‌ى له‌مباره‌وه‌ بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌".

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و نه‌یشاردوه‌ته‌وه‌، مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی هاتوچۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو، 13ی ئه‌یلول، به‌ئاشكراو له‌سه‌ر شه‌قامێكی به‌غداو به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌، به‌رتیل وه‌رده‌گرن‌و له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی سندوقێك شه‌ربه‌ت، پسوڵه‌ی غه‌رامه‌ی شۆفێرێكی بارهه‌ڵگر ده‌سڕنه‌وه‌.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ نایاسایی‌و شه‌رمهێنه‌دا، كه‌ به‌ئاشكراو به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ پۆلیسی هاتوچۆ ئه‌نجامیانداوه‌و به‌رتیلیان وه‌رگرتوه‌، ناچاربوه‌، سزای هه‌ریه‌ك له‌كارمه‌ندانى ڕێگه‌پێدراو (فوئاد عه‌لی حوسێن عه‌لی)و (قه‌یسه‌ر جومعه‌ كازم حه‌سه‌ن) بدات‌و كه‌ یه‌كه‌میان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ زیندانیده‌كرێت‌و بڕی ملیۆنێك‌و 100 هه‌زار دیناریش غه‌رامه‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها دوه‌میان ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیندانیده‌كرێت.

یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو، گرته‌ڤیدیۆیه‌ك له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ تێیدا ده‌ركه‌وتوه‌، مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی هاتوچۆ له‌شه‌قامێكی به‌غدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر ناچارده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سزای نه‌ده‌ن، به‌رتیلیان پێبدات.

وه‌كو له‌گرته‌ڤیدۆكه‌دا ده‌ركه‌وتوه‌، بارهه‌ڵگره‌كه‌ سندوقی شه‌ربه‌ت‌و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كانی باركردوه‌و ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی هاتوچۆش له‌به‌رده‌می وه‌ستاوه‌و ڕێگه‌ی ڕۆیشتنی پێنادات‌و ساڵیانه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گرن، بۆیه‌ شۆفێره‌كه‌ له‌پێناو ده‌رچون‌و گه‌یشتنی به‌شوێنی مه‌به‌ست، سندوقێك شه‌ربه‌ت كه‌ نرخه‌كه‌ی ته‌نها شه‌ش هه‌زار دیناره‌، به‌مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ ده‌دات‌و دواتر پسوڵه‌ی سزاپێژاردنه‌كه‌یان لێوه‌رده‌گرێت‌و به‌ئاشكرا ده‌یدڕێنێت.

  • مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كوردو دابه‌شبونى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كرێت

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ گه‌نده‌ڵیه‌كى شه‌رمهێنه‌رى هاتوچۆ ئاشكراده‌كات

  • په‌رستوو ڕۆژهه‌ڵاتى خه‌ڵاتێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا

  • چوارشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و ڕێكارێكى هه‌ولێرو به‌غدا بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌درێت

  • تەندروستى سلێمانى داتاكانى نەخۆشخانەى فێركاریى بڵاودەكاتەوە

  • شەش پارتی کوردی، بەشداریی هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی عێراق ناکەن

  • پارتی توڕەیە لە ڕەوانەکردنی موچە بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت

  • هه‌ولێرو به‌غدا به‌ئۆنلاین كۆبونه‌وه‌.. هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى ڕاده‌ستى به‌غدا ده‌كات‌و مه‌رجى هه‌یه‌

سەرەکی