2   کاتژمێر پێش ئێستا 34 جار خوێنراوەتەوە

په‌رستوو ڕۆژهه‌ڵاتى خه‌ڵاتێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا

خانمە کوردێکی ڕۆژهەڵات، بەناوی پەرەستوو قادر مەرز کە توێژەرو خەڵکی دێوەڵانە لەپارێزگای سنە، دوای بەشداریکردنی لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Silicon Valley-ی ئەمریکا، لەبواری شێرپەنجەدا توانیی لەگەڵ تیمەکەیدا مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.

ئەو توێژەرە کوردە، لەگەڵ تیمێکی توێژەری گەنج ڕێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لەڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە کە سیستەمێکی چارەسەری لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد دیزاینکردوە کە خانە بنەڕەتییە شێرپەنجەییەکان دەکاتە ئامانج، بەتایبەتی لەچارەسەرکردنی شێرپەنجەی جگەردا.

هەروەها سیستەمێکی بۆ دەرمانی کەسی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێشکەشکردوە کە پرۆسەی چارەسەرکردن بەشێوەیەکی بەرچاو باشتر دەکات.

 ئەو دەستکەوتە زانستییە پێشوازی زۆری نێودەوڵەتی لێکراوەو لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Silicon Valley-ی ئەمریکا توانیان مەدالیای زێر بەدەستبهێنن.

ئەم داهێنانە زانستییەی خانمە کوردەکە سەرنجی دادوەرە نێودەوڵەتییەکانی ڕاکێشا و نازناوی باشترین داهێنانی فێستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا.

پەرەستوو قادر مەرزی ئێستا وەک یەکێک لەکەسایەتییە زانستییە کاریگەرەکانی ئێران ناسراوەو پێشتریش چەندین کتێبی تایبەتمەندی لەبوارەکانی بایۆئینفورماتیک‌و نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان نوسیوەو چەندین بابەتی لەگۆڤارە ناوخۆیی‌و جیهانییەکاندا بڵاوکردوەتەوە.

  • مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كوردو دابه‌شبونى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كرێت

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ گه‌نده‌ڵیه‌كى شه‌رمهێنه‌رى هاتوچۆ ئاشكراده‌كات

  • په‌رستوو ڕۆژهه‌ڵاتى خه‌ڵاتێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا

  • چوارشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و ڕێكارێكى هه‌ولێرو به‌غدا بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌درێت

  • تەندروستى سلێمانى داتاكانى نەخۆشخانەى فێركاریى بڵاودەكاتەوە

  • شەش پارتی کوردی، بەشداریی هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی عێراق ناکەن

  • پارتی توڕەیە لە ڕەوانەکردنی موچە بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت

  • هه‌ولێرو به‌غدا به‌ئۆنلاین كۆبونه‌وه‌.. هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى ڕاده‌ستى به‌غدا ده‌كات‌و مه‌رجى هه‌یه‌

سەرەکی