1     کاتژمێر پێش ئێستا 5791 جار خوێنراوەتەوە

مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كوردو دابه‌شبونى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كرێت

پەروین یوسف هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) ڕایگەیاند، بانگهێشتكردنی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لەسوریا (ئەنەكەسە) بەتەنها لەلایەن حكومەتی كاتی سوریاوە بۆ دیمەشق، هەوڵێكە بۆ دابەشكردنی كورد.

پەروین یوسف هاوسەرۆكی پەیەدە لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی نۆرس پرێس ڕایگەیاند، توشی سەرسوڕمان بوین بەبانگهێشتكردنی ئەنەكەسە بۆ دیمەشق لەكاتێكدا ئێمە ماوەیەكە چاوەڕێی ئەوەین بانگهێشتی ڕەسمی وەفدی هاوبەشی كوردی بكرێت، چونكە وەفدە هاوبەشەكە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی كورد دەكات.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لەسوریا (ئەنەكەسە) ڕایگەیاند، بانگهێشتێكی ڕەسمییان لەحكومەتی كاتی سوریاوە پێگەیشتوە بۆ سەردانكردنی دیمەشق‌و دیدار لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سوریا".

سلێمان سۆیلۆ سەركردە لەئەنەكەسە بەنۆرس پرێسی وتوه‌، "دیدارمان لەگەڵ سەرۆكی كاتی سوریا دانوستانكارانە نابێت".

پەروین یوسف هاوسەرۆكی پەیەدە هێمای بۆ ئەوەشكردوە، كۆنفرانسی یەكهەڵوێستی كورد لەسوریا كە لەمانگی نیسانی ئەمساڵ بەسترا، نوێنەرایەتی تەواوی بزوتنەوەی كوردی دەكات.

ئاماژەی بەوەشدا، جیاكردنەوەی لایەنێك لە یەكێكی دیكە لەلایەن حكومەتی سوریاوە، رەنگدانەوەی سیاسەتی دیمەشق بۆ دابەشكردنی گەلی كورد و لاوازكردنی لایەنە كوردییەكان لەڕێگەی مامەڵەكردن لەگەڵ هەر لایەنێك بەتەنیا لەبری مامەڵەكردن لەگەڵ كورد وەك یەك هێزی یەكگرتو.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر سەردانێكی بەتەنیای پەیەدە یان ئەنەكەسە بۆ دیمەشق، هەنگاوێكی هەڵەیە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەدوای كۆنفرانسی یەكهەڵوێستی، ئیرادەی كورد یەكێكەو دەبێت لەڕێگەی وەفدی كوردی هاوبەشەوە نوێنەرایەتی بكرێت بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حكومەتی سوریاو وتیشی، وەفدی كوردی هاوبەش تاوەكو ئێستا هیچ بانگهێشتێكی رەسمی لەلایەن دیمەشقەوە بۆ دانوستان پێنەگەیشتوە.

  • مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كوردو دابه‌شبونى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كرێت

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ گه‌نده‌ڵیه‌كى شه‌رمهێنه‌رى هاتوچۆ ئاشكراده‌كات

  • په‌رستوو ڕۆژهه‌ڵاتى خه‌ڵاتێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا

  • چوارشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و ڕێكارێكى هه‌ولێرو به‌غدا بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌درێت

  • تەندروستى سلێمانى داتاكانى نەخۆشخانەى فێركاریى بڵاودەكاتەوە

  • شەش پارتی کوردی، بەشداریی هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی عێراق ناکەن

  • پارتی توڕەیە لە ڕەوانەکردنی موچە بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت

  • هه‌ولێرو به‌غدا به‌ئۆنلاین كۆبونه‌وه‌.. هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى ڕاده‌ستى به‌غدا ده‌كات‌و مه‌رجى هه‌یه‌

سەرەکی