1     کاتژمێر پێش ئێستا 7075 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ هەردو ئەنجومەنى دەوڵەت و وەزیران كۆدەبنەوە

 

بڕیاروایە كاتژمێر 9ى سەرلەبەیانى ئەمرۆِ ئەنجومەنى دەوڵەت بەمەبەستى دەربڕینى راى خۆى لەسەر پرسى نەوت و داهاتى ناوخۆو موچەى فەرمانبەران كۆببێتەوەو بە گوێرەى زانیارییەكانى ئیرادەش لە كاتژمێر یەكى پاشنیوەڕۆدا ئەنجومەنى وەزیرانيش بۆ هەمان پرس كۆدەبێتەوە.

بەگوێرەى زانیارى دەستكەوتو لە بەغداوە، كۆبونەوەى یەكەم كە تایبەتە بە ئەنجومەنى دەوڵەت تەنها بۆ لێكدانەوەى یاسایی و رادەربڕینە نەك بڕیاردان لەسەر ناردنى موچە، بەڵام راى ئەنجومەنەكە گرنگە بۆ ئەنجومەنى وەزیران تا لەرێى كۆبونەوەكەى نیوەڕۆوە، بڕیارى یەكلاكەرەوەى خۆى بدات.

ئیرادە زانیویەتى، بەهۆى ئەوەى ناكۆكییەكان تا ئێستا چارەسەر نەكراون و هەریەك لە حكومەتەكانى هەرێم و بەغدا و كۆمپانیا نەوتییەكان لەسەر نوسراوێكى فەرمیى هەناردەكردنى نەوت رێككنەكەوتون، پێناچێت هیچ كام لە ئەنجومەنەكان بڕیارێكى ئەرێنى لەبارەى پرسى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە بدەن و تەنانەت ئەگەر كۆبونەوەكەش بخرێتە هەفتەى داهاتو، ئەوا لەبەر فشارى ناوخۆو دەرەكى و دۆخ و گوزەرانى ژیانى موچەخۆران بڕیارێكى ئەرێنى ئەگەرى هەیە بدرێت، بەڵام تا كۆتایى ساڵ نزیكەى سێ موچە بە ئەگەرێكى زۆرەوە دەفەوتێت.

هەر بە گوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە، هەردو حكومەت بە ناراستەوخۆ لەسەر ئەوە رێككەوتون مانگانە بەردەوام خەریكى ناردنى شاند و لیژنەى بێ ئەنجام بن و دواتر لە سەرەتاى ئەو مانگانەى لە ساڵ دا ماون موچەكە بنێردرێت، ئەمەش لەپێناوى ئەوەى پرۆسەى هەڵبژاردن بە هێمنى بەڕێوەبچێت و سەرجەم لایەنەكان بەشداریى بكەن و دواى ئەنجامەكانیش لیست و هاوپەیمانێتى بۆ پێكهێنانى حكومەت ئامادەبكەن.

هاوكات، ئاراستەكردنى پرسى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقەوە هەرجارەى بۆ دادگایەك و ئەنجومەنێكى تر؛ نیشانەى ئەوەیە بە هیچ جۆرێك ئەنجومەنى وەزیران متمانەى بە بەڵێنەكانى هەرێم نییەو نایەوێت خۆى بخاتە ژێر بەرپرسیارێتى ناردنى موچەو دەیەوێت لەلایەكەوە وا لە شیعە تێبگەیەنێت كە ناردنى پارە لە دەسەڵات و بڕیارى ئەوان دا نییەو لەلایەكى ترەوە بە هەرێم بڵێت هیچ مانگێك بەبێ سەرئێشە موچەت بۆ رەوانە ناكەین.

 جێى ئاماژەیە بەرپرسانى حكومەتى هەرێم و پارتى بەردەوام لەرێى میدیا فەرمى و نافەرمییەكانەوە ئاماژە بەوەدەدەن كە کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەر قۆناغى باشى بڕیوە، بەڵام مەحاڵە تا ساڵى تازە و ئاگاداربون لە پێشهاتى سیاسى نوێ؛ پارتى رێگە بدات یەك قەترە نەوتى هەرێم لە رێى سۆمۆوە بفرۆشرێت، مەگەر دۆخێك بێتە ئاراوە، لایەنى دەرەكى بە زۆر فشار بكەن بۆ چارەسەرى ئەو پرسە بێزاركەرە.

 

  • ئێزدییەكان لە مۆزەخانەیەكى ئەمریكادا مێژوى خۆیان دەگێڕنەوە

  • ئەمڕۆ هەردو ئەنجومەنى دەوڵەت و وەزیران كۆدەبنەوە

  • مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كوردو دابه‌شبونى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كرێت

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ گه‌نده‌ڵیه‌كى شه‌رمهێنه‌رى هاتوچۆ ئاشكراده‌كات

  • په‌رستوو ڕۆژهه‌ڵاتى خه‌ڵاتێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا

  • چوارشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و ڕێكارێكى هه‌ولێرو به‌غدا بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌درێت

  • تەندروستى سلێمانى داتاكانى نەخۆشخانەى فێركاریى بڵاودەكاتەوە

  • شەش پارتی کوردی، بەشداریی هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی عێراق ناکەن

سەرەکی