2   کاتژمێر پێش ئێستا 7168 جار خوێنراوەتەوە

ئێزدییەكان لە مۆزەخانەیەكى ئەمریكادا مێژوى خۆیان دەگێڕنەوە

 

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی ئەمریکی، تیمێکی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی پێنسیلڤانیا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پشکنینیان بۆ ئەرشیفێکی ئەو وێنانە کردوە کە لە مۆزەخانەی زانکۆکەدا پارێزراون و شوێنەوارناسان لە ماوەی ساڵانی 1930ییەكاندا لە كوردستان و موسڵ وێنەكانیان بەكامێراى خۆیان گرتوە.

لەنێو ئەو وێنانەى لە ئەرشیفەكەدا پارێزراون؛ وێنەی ئێزیدییەکان و پەرستگاکانیانە، کە شوێنەوارناسان بەمەبەستى بە دۆكیومێنتكردنى كارەكانیان ئەو وێنانەیان چركاندوەو هەریەك لە وێنەكانیش بەشێوەیەكى سەرنجڕاكێش ژیانى ئەوكاتەى ئێزدییەكان دەخەنەڕو.

ئەو تیمە لێکۆڵینەوەیەى ئاژانسەكە باسیكردوە 300 وێنەی "ڕەش و سپی"یان لەنێو دو هەزار وێنەی تردا دۆزیوەتەوە کە باس لە بەشێک لە مێژوی باوباپیرانیى ئێزدییەكان دەكەن و لەئێستادا ئەو مێژوەش لەرێى وێنەكانەوە بۆ ئەو نەوانەى ئەو پێكهاتەیەى داعش هەوڵی سڕینەوەی دان لە کاتی هێرشە تیرۆریستییەكەیان بۆ سەر شەنگال لە ساڵی 2014، بۆتە ئەرشیفێكى گرانبەها و پێدەچێت وێنەى لەبەر بگرنەوە.

مارک مارین وێب خوێندکاری دکتۆرا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لەکاتی گەڕان بەناو ئەرشیفێکی دو هەزار وێنەیى دا؛ فۆتۆى مەزارگەیەکی ئێزیدییەکان سەرنجی راكێشاوە؛ كاتێك زانایانى شوێنەوارناس لە ساڵانى سییەكانى سەدەى رابردودا كە بۆ كارى هەڵكۆڵین چوبونە ناوچەكەیان، ئەو وێنانەیان گرتبو، كە لە ئێستادا لە مۆزەخانەى شوێنەوارو ئەنترۆپۆلۆژیاى زانكۆى پێنسیلڤانیادا پارێزراون.

فۆتۆى ئەو مەزارگەیەی شەنگال دوای نزیکەی یازدە ساڵ لە وێرانکردنی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دێت؛ كە جارێكى تر مەحاڵە وەك خۆى دروستبكرێتەوەو لەگەڵ روخاندنى دا یادگاریى و بەهاى مێژویى خۆى لەدەستدا و لەئێستادا تەنها وەك وێنە؛ نەوەى ئێزدییەكان دەتوانن تەماشاى بكەن و ژیانى ئەوكاتەى باو و باپیرانیان بێتەوە بەرچاو.

جێى ئاماژەیە لەكارەساتێكى نامرۆیى دا؛ هێرشە سیستماتیکییەکانی داعش، کە نەتەوە یەکگرتوەکان بە جینۆساید وەسفی کردبو، هەزاران ئێزدی قەتڵوعام كردو هەزارانی دیکەش بە ژن و منداڵەوە ڕەوانەی دیلێتى و کۆیلایەتی سێکسی كران.

 

 

  • ئێزدییەكان لە مۆزەخانەیەكى ئەمریكادا مێژوى خۆیان دەگێڕنەوە

  • ئەمڕۆ هەردو ئەنجومەنى دەوڵەت و وەزیران كۆدەبنەوە

  • مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كوردو دابه‌شبونى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كرێت

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ گه‌نده‌ڵیه‌كى شه‌رمهێنه‌رى هاتوچۆ ئاشكراده‌كات

  • په‌رستوو ڕۆژهه‌ڵاتى خه‌ڵاتێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا

  • چوارشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و ڕێكارێكى هه‌ولێرو به‌غدا بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌درێت

  • تەندروستى سلێمانى داتاكانى نەخۆشخانەى فێركاریى بڵاودەكاتەوە

  • شەش پارتی کوردی، بەشداریی هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی عێراق ناکەن

سەرەکی