2   کاتژمێر پێش ئێستا 4440 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا ئاستى سه‌ربازیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان به‌رزده‌كاته‌وه‌

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایكردوه‌، لەسه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه‌ تائێستا، ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا شایەتی جموجۆڵی چڕوپڕی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی‌و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) بون، لەوانەش سەردانی مەیدانی، بەهێزکردنی سەربازیی، مەشقی هاوبەش‌و ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان کە شانەکانی داعشیان کردە ئامانج.

ڕوانگه‌كه‌ ده‌ڵێت، هاوپەیمانییەکە بەردەوامە لەپاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیریی‌و ئاسایش لەناوچەکەدا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە گرژییە بەردەوامەکان‌و پەرەسەندنی ئاستەنگە ئەمنییەکان بەتایبەتی لەپارێزگاکانی حەسەکە، دێرەزۆرو ڕەققە به‌رده‌وامییان هه‌یه‌.

لەو چوارچێوەیەدا، ڕوانگەی سوری بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایده‌كات، چونی 107 بارهەڵگرو ئۆتۆمبێلی بارکراو بەکەرەستەی سەربازیی‌و لۆجستی بۆ ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر لەڕێگەی دەروازەی ئەلوەلیدەوە ئاشكراكردوه‌، كه‌ ئەو ئۆتۆمبێلانە بەسەر بنکەکانی هاوپەیماناندا دابەشبون، جگە لەنیشتنەوەی سێ فڕۆکەی بارهەڵگر.

هەروەها لەیەک ڕۆژدا چوار مانۆڕی سەربازیی ئەنجامدراوه‌ کە چەندین بنکەیان گرتەوە، لەوانە ئەلشەدادی، ئەلعومەرو قەسرەک.

هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان ئەنجامداوه‌ کە هەندێکیان لەناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی هه‌سه‌ده‌ بوه‌، وەک بەئامانجگرتنی جیهادییەکان لەسەر ڕێگه‌ی فڕۆکەخانەی حەلەب‌و هەروەها نزیکەی 22 کەسیشیان دەستگیرکردوە کە سەر بەشانە نوستوه‌کانی داعش بونه‌.

  • ئه‌مریكا ئاستى سه‌ربازیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان به‌رزده‌كاته‌وه‌

  • سودانى‌و پوتن كۆده‌بنه‌وه‌

  • له‌پاریسه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر... فه‌ره‌نسا چه‌ند پێشنیازێك پێشكه‌شده‌كات

  • ڕێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا په‌سه‌ندكراو هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه

  • تائێستا زانیوته‌ ئیسرائیل له‌ناو ماڵى هه‌موماندا هه‌یه‌

  • ئێزدییەكان لە مۆزەخانەیەكى ئەمریكادا مێژوى خۆیان دەگێڕنەوە

  • ئەمڕۆ هەردو ئەنجومەنى دەوڵەت و وەزیران كۆدەبنەوە

  • مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كوردو دابه‌شبونى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كرێت

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كرێت

سەرەکی