2   کاتژمێر پێش ئێستا 6619 جار خوێنراوەتەوە

له‌پاریسه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر... فه‌ره‌نسا چه‌ند پێشنیازێك پێشكه‌شده‌كات

به‌پێى میدیاى فه‌رمى سوریا، فەرەنسا پێشنیازیکردوە گفتوگۆکانی هەسەدەو حکومەتی سوریا بگوازرێتەوە بۆ ئوردن یان سعودیه‌ یان هەرێمی کوردستان، به‌ڵام تائێستا بڕیار له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌دراوه‌.

میدیای فەرمی سوریا لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، فەرەنسا پێشنیازیکردوە شوێنی دانوستانەکانی داهاتوی نێوان بەرپرسانی هەسەدەو دەسەڵاتی دیمەشق بگۆڕدرێت، سێ شوێنیشیان پێشنیازکردوە، کە یەکێکیان هەرێمی کوردستانە.

کەناڵی ته‌له‌فزیۆنى سوریا ده‌ڵێت، " وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا پێشنیازیکردوە بەرپرسانی هەسەدەو حکومەتی سوریا چەند چەند کۆبونەوەیەک لەوڵاتانی دەوروبەر ئەنجامبدەن، لەوانەش ئوردن، سعودیە، یان هەرێمی کوردستان ".

وه‌كو هه‌واڵه‌كه‌ باسیكردوه‌، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بەبەرپرسانی هەسەدەی وتوە، دەتوانرێت وڵاتانی دیکەی عەرەبی‌و تەنانەت تورکیاش بهێنرێنە ناو ئەو ڕێککەوتنەو پشتیوانی لێبکەن.

سەرچاوەیەکیش بەتەلەفزیۆنی سوریای وتوه‌، حکومەتی سوریا ئەو پێشنیازەی ڕەتکردوەتەوەو بۆچونى وایه‌، کێشەکانیان لەگەڵ هەسەدە دەبێت لەناوخۆدا چارەسەربکرێت، چونکە کێشەیەکی ناوخۆیی سوریاییەکانە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرباری ئەوەی ڕۆژی 10ی ئادارى ئه‌مساڵ، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌)و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد، بەڵام تائێستا جێبەجێنەکراوە.

  • ئه‌مریكا ئاستى سه‌ربازیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان به‌رزده‌كاته‌وه‌

  • سودانى‌و پوتن كۆده‌بنه‌وه‌

  • له‌پاریسه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر... فه‌ره‌نسا چه‌ند پێشنیازێك پێشكه‌شده‌كات

  • ڕێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا په‌سه‌ندكراو هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه

  • تائێستا زانیوته‌ ئیسرائیل له‌ناو ماڵى هه‌موماندا هه‌یه‌

  • ئێزدییەكان لە مۆزەخانەیەكى ئەمریكادا مێژوى خۆیان دەگێڕنەوە

  • ئەمڕۆ هەردو ئەنجومەنى دەوڵەت و وەزیران كۆدەبنەوە

  • مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كوردو دابه‌شبونى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كرێت

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كرێت

سەرەکی