1     کاتژمێر پێش ئێستا 4680 جار خوێنراوەتەوە

تائێستا زانیوته‌ ئیسرائیل له‌ناو ماڵى هه‌موماندا هه‌یه‌

قسه‌یه‌كى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، سه‌رنجى هه‌موو جیهانى بۆلاى خۆى ڕاكێشا، كاتێك وتى، هەرکەسێک مۆبایلی هەبێت، واته‌ پارچەیەکی ئیسرائیلی بەدەستەوەیەو پارچه‌یه‌كى ئیسرائیلى له‌ماڵه‌كه‌یدایه‌.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەدیدارێکدا لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لەقودس، ستایشی توانای ئیسرائیلی کرد لەدروستکردنی دەرمان، چەک‌و تەکنەلۆجیای مۆبایل. 

ناتانیاهۆ وتى، "هەرکەسێک مۆبایلی هەبێت، لەڕاستیدا پارچەیەکی ئیسرائیلی بەدەستەوەیەو پارچه‌یه‌كى ئیسرائیلى له‌ماڵه‌كه‌یدایه‌".

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەدا، ئەمریکییەکان دەبێت سودەکانی ئیسرائیل لەبوارەکانی وەک مۆبایل، دەرمان‌و خۆراک بەباشی درک پێبکەن.

لێدوانەکەی ناتانیاهۆ، لەبەرامبەر ڕەخنە نێودەوڵەتییەکانە، لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەغەززەو سنوردارکردنی ناردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە زیادیکردوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانەی بە"گۆشەگیرکردنی ئیسرائیل" ناوی بردن‌و بەرگریی لەوڵاتەکەی کردو وتی:"هەندێک وڵات ناردنی پێکهاتەکانی چەکیان ڕاگرتوە، بەڵام ئایا دەتوانین لەم دۆخە دەربچین؟ بەڵێ ئێمە دەتوانین، ئێمە شارەزاین لەبەرهەمهێنانی چەک".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەهاوبەشیکردنی زانیاری هەواڵگریی‌و سیستەمی چەک لەگەڵ ئەمریکا کردەوەو ئاماژەی بەوەدا، "بەشێکی زۆری هەواڵگریی ئێوە لەئیسرائیلەوە دێت، هه‌روه‌ك ئێستا به‌ئێوه‌ى شاندى ئه‌مریكا ده‌ڵێم، ئایا مۆبایلتان هەیە؟ به‌ڵێ هه‌تانه‌، كه‌واته‌ پارچەیەک له‌ئیسرائیلتان بەدەستەوەیە".

  • كۆبونه‌وه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق كۆتاییهات‌و هه‌واڵێكى دڵخۆشكه‌ریش هه‌یه‌

  • تائێستا زانیوته‌ ئیسرائیل له‌ناو ماڵى هه‌موماندا هه‌یه‌

  • ئێزدییەكان لە مۆزەخانەیەكى ئەمریكادا مێژوى خۆیان دەگێڕنەوە

  • ئەمڕۆ هەردو ئەنجومەنى دەوڵەت و وەزیران كۆدەبنەوە

  • مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كوردو دابه‌شبونى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كرێت

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ گه‌نده‌ڵیه‌كى شه‌رمهێنه‌رى هاتوچۆ ئاشكراده‌كات

  • په‌رستوو ڕۆژهه‌ڵاتى خه‌ڵاتێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا

  • چوارشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و ڕێكارێكى هه‌ولێرو به‌غدا بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌درێت

سەرەکی