1     کاتژمێر پێش ئێستا 11579 جار خوێنراوەتەوە

سودانى‌و پوتن كۆده‌بنه‌وه‌

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا لەعێراق ڕایگەیاند، لەبەغداوە ئامادەكاریی بۆ دیداری پوتن‌و سودانی دەكەن لەسەر ئاسایش‌و تەکنەلۆژیاو چەند تەوەرێکی دیکە لەمۆسکۆ.

سێرگی شویگۆ سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا، لەبەغدا لەگەڵ هەریەك لەمحەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران‌و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشمانی‌و مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمان‌و لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، "سەردانی شویگۆ بۆ بەغدا بەمەبەستی ئامادەكارییە بۆ دیداری چاوەڕوانكراوی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و ڤلادیمیر پوتنی سەرۆكی ڕوسیا لەپەراوێزی لوتكەی عەرەبی- ڕوسی كە لەمۆسكۆ بەڕێوەدەچێت".

بەڵام لەپاڵ ئەم بابەتەدا، سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا لەبارەی چەند پرسێكەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆی كردوە، لەوانە (ئاڵوگۆڕی شارەزایی‌و زانیاریی، گواستنەوەی تەكنەلۆژیا، راهێنان لەبواری ئاسایشی سنورو ئاسایشی سایبێر، ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆرو مادە هۆشبەرەكان).

  • ئه‌مریكا ئاستى سه‌ربازیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان به‌رزده‌كاته‌وه‌

  • سودانى‌و پوتن كۆده‌بنه‌وه‌

  • له‌پاریسه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر... فه‌ره‌نسا چه‌ند پێشنیازێك پێشكه‌شده‌كات

  • ڕێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا په‌سه‌ندكراو هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه

  • تائێستا زانیوته‌ ئیسرائیل له‌ناو ماڵى هه‌موماندا هه‌یه‌

  • ئێزدییەكان لە مۆزەخانەیەكى ئەمریكادا مێژوى خۆیان دەگێڕنەوە

  • ئەمڕۆ هەردو ئەنجومەنى دەوڵەت و وەزیران كۆدەبنەوە

  • مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كوردو دابه‌شبونى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كرێت

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كرێت

سەرەکی