2   کاتژمێر پێش ئێستا 7291 جار خوێنراوەتەوە

رێككەوتنەكەى هەرێم و بەغدا.. موچەى سێ مانگ دەفەوتێت

 

پاش ئەوەى دوێنى لە هەواڵێكى ئیرادەدا ئەوەمان رونكردەوە كە موچەى سێ مانگى ئەمساڵ دەفەوتێت و رێككەوتنى نێوان هەرێم بەغدا تەنها لەپێناوى ئەوەیە پرۆسەى هەڵبژاردن بە هێمنيى بەڕێوەبچێت و سەرجەم لایەنەكان بەشداریى بكەن، ئەمڕۆ وردە وردە دەرئەنجامەكانى هەردو كۆبونەوەكەى دوێنێى ئەنجومەنى دەوڵەت و وەزیران بەدیاركەوتن.

بەگوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە كە لەسەرچاوەى بەرپرسى ناوخۆییەوە وەریگرتوە، بەناو رێككەوتنەكەى دوێنێ تەنها بۆ موچەى مانگى حەوتە تا كۆتایى ساڵ و بە ئەگەرى زۆرەوە موچەى سێ مانگى ئەمساڵ دەفەوتێت و قەرەبوش ناكرێتەوە، بەمەش پارتى خۆى دزییەوە لە هەڕەشەو پرسى پاشەكشەكردن لە بەغدا، كە هەروەكو پێشتر بانگەشەى بۆ دەكرد.

ئەو سەرچاوەیە لەنێو زانیارییەكانى دا ئەوەى ئاشكراكرد كە بەغدا لەمانگى تشرینى یەكەم، موچەى مانگى تەمموز دەنێرێت و لە مانگى تشرینى دوەم موچەى مانگى ئاب دەنێرێت و لە مانگى كانونى یەكەمیش موچەى ئەیلول دەنێرێت، واتا موچەى مانگەكانى 10 و 11 و 12 بە هیچ جۆرێك رەوانە ناكرێت.

هەر بە گوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە، پرسى نەوت شتێك نییە لە دەستى حكومەتى هەرێم دا مابێت، بەڵكو وڵاتانى وەك توركیاو رۆژئاوا و كۆمپانیا نەوتییەكان بڕیارى لەسەردەدەن و نایانەوێت ئەو مەلەفە گرنگە لە روى چوارچێوەیەكى یاساییەوە بچێتە ژێردەستى بەغدا و لە ئێستاشدا لە هەوڵى دۆزینەوەى دەرچەیەكى یاسایى دان تا كۆتایى بەو بڕیارەى دادگاى ژورى بازرگانى نێودەوڵەتى لە پاریس بهێنن و سەرلەنوێى لەژێر دەسەڵاتى كۆمپانیا بیانییەكانەوە نەوتەكە لە رێى بۆرییە نەوتییەكانى بەندەرى جەیهانەوە رەوانەى توركیاو وڵاتانى تر بكرێتەوە.

جێى ئاماژەیە، دوێنى ئەنجومەنى دەوڵەت نەیتوانى كۆبونەوەكەى تەواو بكات و بڕیارە ئەمڕۆ را و سەرنجى خۆى سەبارەت بە پرسى نەوت و داهاتە ناوخۆییەكان بدەن بە ئەنجومەنى وەزیران و لەوێشەوە راوبۆچونەكان لەبەر بە هێمنيى تێپەڕاندنى پرۆسەى هەڵبژاردن قبوڵ بكرێن و تا ئێستاش ئەوە یەكلانەبۆتەوە كە ئایا ئەنجومەنى وەزیران رۆژى پێنچ شەممە یان سەرەتاى هەفتەى داهاتو كۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو دەرمانە ئازارشكێنە كاتییەى بە ناوى رێككەوتنەوە وەك مژدەیەك دەدرێت بە فەرمانبەران.

 

  • ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بۆ سێ بڕگە كۆدەبێتەوە

  • رێككەوتنەكەى هەرێم و بەغدا.. موچەى سێ مانگ دەفەوتێت

  • ئه‌مریكا ئاستى سه‌ربازیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان به‌رزده‌كاته‌وه‌

  • سودانى‌و پوتن كۆده‌بنه‌وه‌

  • له‌پاریسه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر... فه‌ره‌نسا چه‌ند پێشنیازێك پێشكه‌شده‌كات

  • ڕێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا په‌سه‌ندكراو هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه

  • تائێستا زانیوته‌ ئیسرائیل له‌ناو ماڵى هه‌موماندا هه‌یه‌

  • ئێزدییەكان لە مۆزەخانەیەكى ئەمریكادا مێژوى خۆیان دەگێڕنەوە

  • ئەمڕۆ هەردو ئەنجومەنى دەوڵەت و وەزیران كۆدەبنەوە

سەرەکی