2   کاتژمێر پێش ئێستا 6729 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بۆ سێ بڕگە كۆدەبێتەوە

 

بڕیاروایە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە كۆبونەوەى ژمارە 162ى خۆى دا كە لە كاتژمێر  10ى سەرلەبەیانى تا 12ى نیوەڕۆ لە هۆڵى مامۆستا سەعد بەردەوام دەبێت، سێ بڕگەى سەرەكى كۆبونەوەكە تاوتوێ بكات؛ كە یەكێكیان وابەستەیە بە پرسى داهاتە نەوتییەكان و موچەو شایستە داراییەكانى موچەخۆرانى هەرێم.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، بڕگەى یەكەمى دانیشتنەكەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران تەرخانكراوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر خستنەڕوى دوا پێشهاتەكانى دۆسیەى هەناردەكردنى نەوتى هەرێم و بابەتى داهاتە نانەوتییەكان و موچەى فەرمانبەران، لەگەڵ تاوتوێكردنى میكانیزم و رێككارەكانى جێبەجێكردنى پابەندبونى هەردو حكومەتى هەرێم و بەغدا.

هەر بە گوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە، ئەو بڕگەیە لەلایەن شاندى دانوستانكارەوە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران.

سەبارەت بە بڕگەى دوەمیش، گفتوگۆكان تایبەت دەكرێن بە پرۆسەى یەكخستنەوەى رێككارە دارایيەكانى نێوان هەردو حكومەتى هەرێم و فیدراڵ، بێگومان ئەوەش لەبەر رۆشنایى كۆنوسى نێوان هەردولا لە بەروارى 9/7/2025 كە تێیدا وەزارەتى دارایى هەرێم بە نوسراوى ژمارە "2246"  لە 10/3/2025 چەندین پێشنیارو راسپاردەى بۆ یەكخستنى رێنماییەكانى باج و رێژەكانیان لەنێوان هەرێم و بەغدا خستبوەڕو.

هەرچى بڕگەى سێهەمى دانیشتنەكەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانە؛ تەرخانە بۆ قسەكردن لەسەر دەستپێكى ساڵى نوێى خوێندن لە هەرێمى كوردستان، كە لەلایەن وەزیرى پەروەردەوە دەخرێتەڕو.

 

 

  • ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بۆ سێ بڕگە كۆدەبێتەوە

  • رێككەوتنەكەى هەرێم و بەغدا.. موچەى سێ مانگ دەفەوتێت

  • ئه‌مریكا ئاستى سه‌ربازیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان به‌رزده‌كاته‌وه‌

  • سودانى‌و پوتن كۆده‌بنه‌وه‌

  • له‌پاریسه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر... فه‌ره‌نسا چه‌ند پێشنیازێك پێشكه‌شده‌كات

  • ڕێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا په‌سه‌ندكراو هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه

  • تائێستا زانیوته‌ ئیسرائیل له‌ناو ماڵى هه‌موماندا هه‌یه‌

  • ئێزدییەكان لە مۆزەخانەیەكى ئەمریكادا مێژوى خۆیان دەگێڕنەوە

  • ئەمڕۆ هەردو ئەنجومەنى دەوڵەت و وەزیران كۆدەبنەوە

سەرەکی