2025-10-11 7679 جار خوێنراوەتەوە

ڕووداوێكى هاتوچۆ ژیانى له‌دوو هاوژینى تازه‌ شێواند

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین کەسێک گیانی لەدەستداو کەسێکی دیكه‌ش بەسەختی برینداربوو.

وه‌كو هاتووچۆى گه‌رمیان نوسیویه‌تى، دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی  BYDو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر ترێلە لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک گوندی شێرەوەن پێکیاندادا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری BYD گیانی لەدەستداو سەرنشینەکەی بەسەختی برینداربوو.

چیرۆكى كاره‌ساتبار له‌م ڕووداوه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئیراده‌ میدیا زانیویه‌تى، ئه‌وكه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه‌ له‌دایكبووى ساڵى 2022و زاواى تازه‌یه‌و برینداره‌كه‌ش بوكه‌خانه‌ كه‌ ته‌مه‌نى 25 ساڵه‌، به‌ڵام دواى هه‌فته‌یه‌ك له‌پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریى، ژیانیان تێكچوو، زاوا له‌پزیشكى داده‌و بوكه‌خانیش له‌سه‌ر ته‌ختى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنه‌و برینداره‌.


  • شه‌رع ده‌چێته‌ مۆسكۆو داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات

  • به‌هۆى بێڕێزى به‌ئۆجه‌لان 15 خوله‌ك دانیشتنى په‌رله‌مانى توركیا ڕاگیرا

  • هه‌ولێرو به‌غدا عینادى به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن.. مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕوانى مووچه‌كانیانن

  • زانكۆلاین كاراكرا

  • هەواڵی بەپەلە؛ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە

  • ڕەوتی ئیتحادول ئومە، لەدژی کورد لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆبوونەوە

  • ترامپ، لە وتەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل چی وت؟

  • هیچ میدیایه‌ك نه‌یزانى.. مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردوه‌ بۆ دیمه‌شق

  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

سەرەکی