2   کاتژمێر پێش ئێستا 12053 جار خوێنراوەتەوە

هیچ میدیایه‌ك نه‌یزانى.. مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردوه‌ بۆ دیمه‌شق

ئه‌مڕۆ لیژنەیەک لەهێزەکانی سوریاى دیموکرات‌و ئاسایش لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا چونه‌ دیمەشقى پایته‌ختى سوریا، به‌ڵام چاوى میدیاكان ته‌نها له‌سه‌ر ناوى ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانى هه‌سه‌ده‌ بوو، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ به‌ئیراده‌ى وت، "مه‌زڵوم عه‌بدى سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردووه‌".

ئه‌مڕۆش شاندێکی سەربازیی‌و ئەمنیی لەهەرێمی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا چونه‌ دیمه‌شق‌و ڕاسته‌وخۆ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆو به‌رگریى سوریا ده‌ستپێكرد.

شانده‌كه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان سەربازیی‌و ئەمنی بوو، كۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ هەریەک لەوەزیری ناوخۆو وەزیری بەرگری حکومەتی کاتی سوریا ئه‌نجامدا.

ئه‌گه‌رچى له‌ساته‌وه‌ختى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌دا ناوى هه‌ریه‌ك له‌(سۆزدار حاجی‌و سیپان حه‌مۆ ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هه‌سه‌ده‌و ئەبسەر داود وته‌بێژى هه‌سه‌ده‌و شەکر عارەب فه‌رمانده‌ى باڵاى هه‌سه‌ده‌)، هاوكات فەرماندەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ -ش بریتیبون له‌(دلێر حسین تەمۆ، عه‌لى خدر حسن، مستەفا مەحموود دەلی، ئاهۆ ئەلیۆ لێهدۆو ئارین مستەفا).

ئیراده‌ میدیا ئه‌وه‌ى زانیوه‌، ئه‌و شانده‌ى ڕۆژئاواى كوردستان له‌لایه‌ن مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى كراوه‌و له‌ته‌واوى كۆبونه‌وه‌كانى دیمه‌شقیش، ژنراڵه‌ كورده‌كه‌ سه‌رپه‌رشتى‌و سه‌رۆكایه‌تى كردوه‌.

  • هیچ میدیایه‌ك نه‌یزانى.. مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردوه‌ بۆ دیمه‌شق

  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

  • یاسر ئەبو شەباب، مۆتەکەی گیانی حەماس

  • بەرپرسێکی ئێران: دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڵەیەکی گەورە بوو

  • خوێندنی باڵا: سبەی سێ شەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەنرێت

  • غەزە؛ لەلێواری چارەنووسێکی نادیاردا

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى پێنج موچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ ئاشكراده‌كرێت

  • ڕه‌شه‌بایه‌كى به‌هێز ڕوو له‌سلێمانى ده‌كات

  • کۆشک و ئەسپ و جانتای دیزاینەر

سەرەکی