5   کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

ترامپ، لە وتەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل چی وت؟

ئیرادە میدیا

دوێنێ لە لوتکەی شەرم ئەلشێخ چی ڕویدا؟
ترامپ چۆن مامەڵەی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکان کرد؟
ئیسرائیل لە یاداشتی لوتەکەکەدا چی دەستکەوت؟

ئەمانە ئەو پرسیارانەن، کە هەمووان دەیانەوێت بیزانن، لەگەڵمان بە با ورد و درشتی وەڵامەکانت دەستکەوێت.

بەیانی دوێنێ ١٣ی ئۆکتۆبەر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست)، وتارێکی یەک کاتژمێری پێشکەش بە ئەندامانی پەرلەمان و کابینەی حکومەتی ئیسرائیل کرد، لە درێژەی وتارەکەیدا چەندین جار ستایشی ئیسرائیلی کرد و پشتیوانی خۆی وڵاتەکەی وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی بۆ ئەو وڵاتە دوپاتکردەوە.

ترامپ، ئیسرائیلی وەک براوە و بەهێز لە ناوچەکەدا پێناسە کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد: سەردەمێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرهەڵدەدات.

لە درێژەی وتارەکەیدا لە کنێست، ترامپ وتی: ئێستا ئاشتی بەهێز دەچەسپێنین و لە ماەەی هەشت مانگدا، کۆتاییامان بە هەشت جەنگ هێنا.

هەرچی لەبارەی بەرەی مقاوەمە بوو، ترامپ ئاماژەی بۆ کرد: حەماس لە چەک دادەماڵدرێت و چیتر نابێتەوە بە مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل، حیزبوڵای لوبنانی شکستیهێنا و ئێرانیش ڕێگری لێکرا ببێتە خاوەنی مەترسیدارترین چەک.

وتەکانی ترامپ لە کنێست و لوتکەی شەرم ئەلشێخ، جیاوازی زۆریان هەبوو، لە کنێست هەمیشە ستایشی ئیسرائیلی کرد و وەک دۆستێکی سەرەکی هەمیشەیی پێناسەی کرد، بەڵام لە لوتکەی شەرم ئەلشێخ، وەک دەستەڵاتدارێک بەسەر سەرۆک و سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فەرمانڕەوایی دەکرد، جگە لەوەش لە دەرەوەی هەموو پڕۆتۆکۆڵە دیبلۆماسییەکان مامەڵەی دەکرد، وەک ئەوەی ژێردەستەی بن.

دوێنێ لوتکەی ئاشتی ٢٠٢٥، لە هاوینەهەواری شەرم ئەلشێخ، لە وڵاتی میسر بە سەرۆکایەتی ترامپ و سیسی بەرێوەچوو، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو، تەنها ترامپ وەک سەرۆکی لوتکەکە دەردەکەوت و سیسیش، وەک سەرۆکی هەر وڵاتێکی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بایەخێکی ئەوتۆی لەلای ترامپ نەبوو.

کۆبوونەوەکە بە وتەی ترامپ دەستیپێکرد و لەدوای وتەکانی ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکی میسر، سەرۆکی تورکیا، میری قەتەر و سەرۆکی ئەمریکا، واژۆ لەسەر بەڵگەنامەی ئاشتی غەزە کرا و سیسی هێچ وتارێکی پێشکەش نەکرد.

لە ئەنجامی لوتکەکەدا، ئەوەی براوە بوو ئیسرائیل بوو، چونکە لەدوای سێ ساڵ لە جەنگی غەزە، حەماس هیچی بەدەست نەهێنا و هەموو سەرکردەکانیشی لەناوچوون، لەوەش زیاتر هەر چوار وڵاتە سەرەکییەکە لەسەر ئەوە ڕێککەوتن، کە حەماس دەبێت لە چەک داماڵدرێت، بەمەش ئیسرائیل دەبێتە خاوەنی زۆرترین دەستکەوتی لوتکەی شەرم ئەلشێخ.

  • زانكۆلاین كاراكرا

  • هەواڵی بەپەلە؛ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە

  • ڕەوتی ئیتحادول ئومە، لەدژی کورد لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆبوونەوە

  • ترامپ، لە وتەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل چی وت؟

  • هیچ میدیایه‌ك نه‌یزانى.. مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردوه‌ بۆ دیمه‌شق

  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

  • یاسر ئەبو شەباب، مۆتەکەی گیانی حەماس

  • بەرپرسێکی ئێران: دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڵەیەکی گەورە بوو

  • خوێندنی باڵا: سبەی سێ شەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەنرێت

سەرەکی