5   کاتژمێر پێش ئێستا 2750 جار خوێنراوەتەوە

ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا ڕایدەگەیه‌نێت، کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆسەرخستنی پرۆسەی ئاشتی، بووەتە پێویستییەکی حەتمی، دەڵێت: سەرخستنی پرۆسەکە، هەنگاوی بوێرانەی پێویستە، ئەگەر کەس ئامادەنییەو ناوێرێت بچێت‌و ئەو ڕیسکە بکات، من دەچمە ئیمراڵی‌و لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبمەوە.

دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە گڵۆپی سەوزی بۆ چوونی شاندێکی کۆمسیۆنە پەرلەمانییەکە بۆ لای ئۆجەلان هەڵکرد، پەروین بوڵدان دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئاماژەی بۆ چوونی شاندێکی پێنج کەسی لەکۆمسیۆنەکە بۆ لای ئۆجەلان کرد.

ئەمەش هەر لەسەرەتای ئەم پرۆسەیەوە یەکێکبووە لەداواکارییە هەرە سەرەکییەکانی دەم پارتی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.

بولەنت ئارنچ سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا لەهەژماری فەرمیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، بەبێ قسەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەوکەسەی هێشتا زۆرترین کاریگەری لەسەر پەکەکە هەیەو بەگواستنەوەی قسەکانی ئەو لەزاری دووەمەوە، پرۆسەی ئاشتی بەرەو پێشناچێت.

ئارنچ دەڵێت، "پێویستە ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵدا بکرێت‌و گوێی لێ بگیرێت، دواتر ڕای گشتی بەڕاشکاوی لەقسەکانی ئاگاداربکرێتەوە".

له‌به‌شێكى ترى نووسینه‌كه‌یدا بولەنت ئارنچ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، بەپشتگوێخستن، پرسی کورد چارەسەرناکرێت.

جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، پێویستە ئەم کۆبوونەوەیە لەژێر چاودێری ئەم دامەزراوانە ئەنجامبدرێت کە بەرپرسیاری سیاسی‌و ئاکاریان لەسەرشانە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، ئەگەر نەتوانرا پەرلەمانتارانیش سەردانی ئۆجەلان بکەن، با ئەو ئەرکە بەکەسانێک بسپێررێت کە لای خەڵک ڕێزلێگیراون، کێشەکان بەگفتوگۆ چارەسەردەکرێن، نەک بەبێدەنگی.

بولەنت ئارنچ یەکێکە لەدامەزرێنەرانی ئاکپارتی لەقۆناغی پێشووی پرۆسەی ئاشتی (2013-2015)، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بووەو لە 2002یشەوە تاوه‌کو 2007 سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بووە.

  • هیچ میدیایه‌ك نه‌یزانى.. مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردوه‌ بۆ دیمه‌شق

  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

  • یاسر ئەبو شەباب، مۆتەکەی گیانی حەماس

  • بەرپرسێکی ئێران: دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڵەیەکی گەورە بوو

  • خوێندنی باڵا: سبەی سێ شەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەنرێت

  • غەزە؛ لەلێواری چارەنووسێکی نادیاردا

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى پێنج موچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ ئاشكراده‌كرێت

  • ڕه‌شه‌بایه‌كى به‌هێز ڕوو له‌سلێمانى ده‌كات

  • کۆشک و ئەسپ و جانتای دیزاینەر

سەرەکی