2025-10-11 12202 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا وه‌ڵامده‌داته‌وه‌.. كوپه‌ر گه‌یشته‌ غه‌ززه‌

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) رایگەیاند، سەردانی غەززەی کردووە بۆ تاووتوێکردنی سەقامگیریی دوای جەنگ‌و جەختی لەوەکردەوە، واشنتۆن هێزەکانی ئەمریکا لەکەرتی غەززە جێگیرناکات.

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، براد کوپەر لەتۆڕی "ئێكس" نووسیویەتی کە تازە لەسەردانەکەی بۆ غەززە گەڕاوەتەوە، لەوێ باسی دامەزراندنی "ناوەندێکی هەماهەنگی مەدەنی-سەربازی" کردووە بەسەرۆکایەتی فەرماندەیی ناوەندی بۆ پشتیوانیکردن لەسەقامگیریی دوای شەڕ.

جێگیرکردنی سەرەتایی 200 سەربازی ئەمریکی بۆ ئیسرائیل دەستیپێکردووە بۆ یارمەتیدانی چاودێریکردنی ئاگربەست لەغەززە، بەپێی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، له‌ڕۆژانی داهاتوودا سوپای ئەمریکا هەماهەنگی کارەکانی هێزێکی فرەنەتەوەیی دەکات کە لەغەززە جێگیرکراون، پێدەچێت هێزەکانی میسر، قەتەر، تورکیاو ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەخۆ بگرێت.

کوپەر ڕاشیگه‌یاند، کوڕو کچەکانی ئەمریکا بەجلوبەرگەوە وەڵامی بانگەوازی ئاشتیی دەدەنەوە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ پشتیوانیی لەڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی ئەمریکا لەم ساتەوەختە مێژووییەدا.

جەختیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئەم هەوڵە گەورەیە بەبێ جێگیرکردنی هێزی ئەمریکی لەسەر زەوی لەغەززە ئەنجامدەدرێت.

کوپەر لەسەرەتای مانگی ئابدا بۆ سەرۆکایەتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەستنیشانکرا کە فەرماندەیی سەربازی ده‌كات لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

  • شه‌رع ده‌چێته‌ مۆسكۆو داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات

  • به‌هۆى بێڕێزى به‌ئۆجه‌لان 15 خوله‌ك دانیشتنى په‌رله‌مانى توركیا ڕاگیرا

  • هه‌ولێرو به‌غدا عینادى به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن.. مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕوانى مووچه‌كانیانن

  • زانكۆلاین كاراكرا

  • هەواڵی بەپەلە؛ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە

  • ڕەوتی ئیتحادول ئومە، لەدژی کورد لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆبوونەوە

  • ترامپ، لە وتەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل چی وت؟

  • هیچ میدیایه‌ك نه‌یزانى.. مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردوه‌ بۆ دیمه‌شق

  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

سەرەکی