2025-10-12 103 جار خوێنراوەتەوە

واشنتن پۆست " بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی هاوکاری ئیسرائیلیان لە ژی حەماس کردووە "

ناوەندی هەواڵ

واشنتن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە لە گەرمەی شەڕی ئیسرائیل و غەززەدا وڵاتە عەرەبییەکان لە نێویاندا " قەتەر، ئیمارات، سعودیە، ئەردن و بەحرەین" هاوکاری ژێربەژێر وهەواڵگری ئیسرائیلیان کردووە لە دژی بزووتنەوەی حەماس .
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، لە ڕاپۆرتێکدا بەوردی نهێنی هاوکاری هەر یەک لە وڵاتانی قەتەر، ئیمارات، سعودیە، ئوردن و بەحرەین بۆ ئیسرائیل لە شەڕی حەماسی ئاشکرا کرد.

لە ڕاپۆرتەکەی واشنت پۆست ئاماژە بەوە کراوە، بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل و دەستەڵاتدارانی عەرەبی، لەبارەی هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکە و زانیاری لەسەر تونێلەکانی حەماس، بە هاوکاری فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، بۆ هەماهەنگی، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی کۆبوونەتەوە.

واشنتن پۆست، بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی کە لەناو وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە دەستی کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: تەنانەت لەو کاتانەی کە وڵاتانی عەرەبی ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆسەر غەزە دەکرد، لەژێرەوە هاوکاری سەربازی سوپای ئیسرائیلیان کردووە بەشێوەیەک هاوکاریەکان جیا لە کێشانی نەخشە و پلان و دیاری کردنی ئامانجەکان لە دژی بزووتنەوەی حەماس، زۆرترین جار نەخشەی تونێلەکانیان بۆ ئیسرائیل ئاشکرا کردووە .
ڕاپۆرتەکە دەڵێت هاوکاریەکان بۆ هێزی سەربازی ئیسرائیل لە ڕێگەی دیبلۆماسی و هەواڵگرییەوە بە باشی بەردەوام بوون تا  تا ئەو کاتەی ئیسرائیل لە مانگی ئەیلولدا هێرشی کردە سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر،.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بە هاوکاری ئەمریکا، بەرپرسانی باڵای سەربازی ئیسرائیل و شەش وڵاتی عەرەبی بەردەوام بۆ کار و پلانەکانیان لە بەحرەین، میسر، ئوردن و قەتەر  چەندینجار  کۆبوونەتەوە ، بەشێک لەو کۆبوونەوانە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بۆ هاوکاری کردنی سوپای ئیسرائیل بووە لە دژی حەماس .

  • شه‌رع ده‌چێته‌ مۆسكۆو داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات

  • به‌هۆى بێڕێزى به‌ئۆجه‌لان 15 خوله‌ك دانیشتنى په‌رله‌مانى توركیا ڕاگیرا

  • هه‌ولێرو به‌غدا عینادى به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن.. مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕوانى مووچه‌كانیانن

  • زانكۆلاین كاراكرا

  • هەواڵی بەپەلە؛ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە

  • ڕەوتی ئیتحادول ئومە، لەدژی کورد لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆبوونەوە

  • ترامپ، لە وتەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل چی وت؟

  • هیچ میدیایه‌ك نه‌یزانى.. مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردوه‌ بۆ دیمه‌شق

  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

سەرەکی