5   کاتژمێر پێش ئێستا 9966 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێرو به‌غدا عینادى به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن.. مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕوانى مووچه‌كانیانن

هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی نووسراوی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراقە بۆ ئەوەی 120 ملیارەکە  بنێرێت، بەغدادیش چاوەڕوانی هەرێمی کوردستان ده‌كات داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغداد بکات، بۆ ئەوەی تەموویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران‌و مووچەخۆران هەرێم بکرێت.

نوێترین زانیاریی‌و بەپوختی لەبارەی مووچەی مانگی ئاب بریتیه‌ له‌وه‌ى، دوو وەزیری بەشدار لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، هه‌ولێرو به‌غدا چاوەڕێی یەکتر ده‌كه‌ن، بەغداد چاوەڕێی ئەوەیە هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی بۆ بنێرێت بۆئەوەی ئەویش تەمویلی مووچە بکات.

ده‌شڵێن، لەملاشەوە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێ 120 ملیارەکەمان ئامادەیە، بەڵام هێشتا بەشی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی داواکاریی بۆ ناردنی پارەکەی بۆ نەکردووین، تاوەکو بەغداش ئەو نووسراوە نەکات، هەرێمی کوردستان پارەکە نانێرێت.

ئیراده‌ له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌به‌غداوه‌ قسه‌یكرد، ئه‌و وتى، "هەرێمی کوردستان لەدوو هەفتەى رابردوودا 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئامادەکردووە بۆ رەوانەکردنى بۆ بەغداد، کە داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێرو دهۆکن، به‌ڵام تائێستا بۆ به‌غداى نه‌ناردووه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ى ئیراده‌ وتیشى، "هەرکاتێک فەرمانگەى ژمێریاریى وەزارەتى دارایی عێراق داوای ناردنی 120 ملیارەکە بکات، هەرێمی کوردستان لەماوەى 24 کاتژمێردا دەینێرێت، به‌ڵام ئێمه‌ پێشنیازمان كردووه‌ هه‌رێم چاوه‌ڕێى به‌غدا نه‌كات‌و پاره‌كه‌ بنێرێت".

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، "ترسێك هه‌یه‌ له‌و عینادیه‌ى هه‌ولێرو به‌غدا، موچه‌ى مانگى ئاب بكه‌وێته‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه‌، به‌وه‌ش زیاتر مه‌ترسى له‌سه‌ر فه‌وتان یان نه‌دانى موچه‌ى سێ مانگى كۆتایی ئه‌مساڵى هه‌رێم دروست بێت".

  • شه‌رع ده‌چێته‌ مۆسكۆو داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات

  • به‌هۆى بێڕێزى به‌ئۆجه‌لان 15 خوله‌ك دانیشتنى په‌رله‌مانى توركیا ڕاگیرا

  • هه‌ولێرو به‌غدا عینادى به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن.. مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕوانى مووچه‌كانیانن

  • زانكۆلاین كاراكرا

  • هەواڵی بەپەلە؛ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە

  • ڕەوتی ئیتحادول ئومە، لەدژی کورد لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆبوونەوە

  • ترامپ، لە وتەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل چی وت؟

  • هیچ میدیایه‌ك نه‌یزانى.. مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردوه‌ بۆ دیمه‌شق

  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

سەرەکی