5   کاتژمێر پێش ئێستا 7032 جار خوێنراوەتەوە

به‌هۆى بێڕێزى به‌ئۆجه‌لان 15 خوله‌ك دانیشتنى په‌رله‌مانى توركیا ڕاگیرا

تورهان چۆمەز لەپشکی ئیی پارتی، لەپەرلەمان قسەیکردو بێڕێزیی بەرامبەر عەبدوڵا ئۆجەلان کرد، پەروین بوڵدان-یش بەتوندیی دژی وەستایەوەو ڕایگه‌یاند، "هیچ کەسێک ئەو مافەی نییە، بەهیچ جۆرێک بێڕێزیکردنی لەمجۆرە قبوڵناکەم".

پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەپشکی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بەتوندی وەڵامی تورهان چۆمەزی سەرۆکی فراکسیۆنی ئیی پارتی دایەوە کە بێڕێزیی بەرامبەر ئۆجه‌لان کردبوو، پەروین بوڵدان وتی:"ئەو وتانە ڕەتدەکەمەوەو کەس ئەو مافەی نییە بێڕێزیی لەو جۆرە بکات".

سەرۆکی فراکسیۆنی ئیی پارتی تورهان چۆمەز لەپەرلەمان قسەیکرد، تیشکی خستەسەر بانگەوازەکەی ئۆجه‌لان لەڕاگەیاندنەکان سەبارەت بە"پشتگیرییکردنی ئەرێنی لەپرۆسەکە"و لەم ڕێگەیەوە پەروین بوڵدانی کردە ئامانج.

تورهان چۆمەز ئاماژەی به‌وه‌کرد، بەهاتن‌و چوونی پەروین بوڵدان بۆ ئیمراڵی، لەمەشەوە پەروین بوڵدانی وەک گەیەنەری پەیامی ئۆجه‌لان وەسفکرد.

تورهان چۆمەز بێڕێزیی بەرانبەر ئۆجه‌لان کرد، پەروین بوڵدان دەستبەجێ ڕایگرت، پەروین بوڵدان جەختیکردەوە، ئەم وتانە قبووڵناکات‌و ڕەتیدەکاتەوە، وتی:"نه‌ك تۆ هیچ کەس مافی ئەوەی نییە بێڕێزیی لەو جۆرە بکات، هەرگیز ئەم بێڕێزییە قبووڵناکەم، ئێوە ناتوانن شتی وەها بڵێن، من گەر کارێ بکەم لەپێناو تورکیا دەیکەم".

پاش ئەم مشتومڕە، پەروین بوڵدان 15 خولەک دانیشتنەکەى په‌رله‌مانى ڕاگرت.

  • شه‌رع ده‌چێته‌ مۆسكۆو داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات

  • به‌هۆى بێڕێزى به‌ئۆجه‌لان 15 خوله‌ك دانیشتنى په‌رله‌مانى توركیا ڕاگیرا

  • هه‌ولێرو به‌غدا عینادى به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن.. مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕوانى مووچه‌كانیانن

  • زانكۆلاین كاراكرا

  • هەواڵی بەپەلە؛ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە

  • ڕەوتی ئیتحادول ئومە، لەدژی کورد لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆبوونەوە

  • ترامپ، لە وتەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل چی وت؟

  • هیچ میدیایه‌ك نه‌یزانى.. مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردوه‌ بۆ دیمه‌شق

  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

سەرەکی