2   کاتژمێر پێش ئێستا 33 جار خوێنراوەتەوە

حەماس: چەک دانانێین

ئیرادە میدیا

لەژێر گوشاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چەکدانانی حەماس، بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەکە جەخت دەکاتەوە، گرووپەکەیان ئامادە نییە دەسەڵاتی ئاسایشی کەرتی غەززە ڕادەست بکات و ناتوانێت پابەند بێت بە چەکداماڵین، ئەوەش ئاڵنگاریی گەورە بۆ هەوڵەکانی ئاگربەست دروست دەکات.

ڕۆژی هەینی، 17ی تشرینی یەکەمی 2025، محەممەد نەزەل، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز لە دەوحە، ڕایگەیاند: سەبارەت بە چەکدانان، ناتوانم بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام بدەمەوە، ڕاشکاوانە بیڵێم، ئەوە بەندە بە سرووشتی پڕۆژەکە. ئاماژەی بەوەشداوە، پرسی چەکدانان پەیوەندیی بە هەموو گرووپە چەکدارەکانی دیکەی فەلەستینەوە هەیە و پێویستە هەمووان بەیەکەوە بگەنە هەڵوێستێکی هاوبەش.

نەزەل، ئامادەیی حەماسی بۆ واژۆکردنی ئاگربەستێکی 5 ساڵە ڕاگەیاند، بەمەبەستی بونیاتنانەوەی غەززە، نەک ئامادەکاری بۆ گەڕێکی نوێی جەنگ.

نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلش، دەڵێت:  وڵاتەکەی پابەندە بە پلانی ئاشتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە داوای چەکداماڵینی حەماس و دەستبەرداربوونی ئیدارەدانی غەززە دەکات.

نووسینگەی نەتەنیاهو ڕاشیگەیاند: "بەپێی ئەو ڕێککەوتننامەیە، دەبێت حەماس چەک دابنێت و هۆشداریدا کە ئەگەر حەماس پابەند نەبێت بە پلانە 20 خاڵییەکە، کاتی لەبەردەستدا نامێنێت.

نەزەل، سەبارەت بەو بارمتانەی کە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023وە لەژێر دەستییانن، حەماس هیچ بەرژەوەندییەکی نییە لە هێشتنەوەی تەرمی بارمتەکان (کە تائێستا 9 تەرمی ڕادەست کراوە) بەڵام "کێشەی تەکنیکی هەیە" و داوای هاوکاریی لایەنە نێودەوڵەتییەکانی وەکو تورکیا و ئەمریکا دەکات بۆ گەڕان بەدوای تەرمەکانی دیکەدا.

حەماس لە 12ی ئۆکتۆبەر سەرجەم بارمتە زیندووەکانی ئازاد کرد و بڕیارە قۆناخی دووەمی دانوستانەکان دەست پێبکەنەوە.

  • بەرەی گەل لە هەولێر گردبوونەوە؛ داوای ئازادکردنی لاهوور شێخ جەنگی و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار دەکەن

  • حەماس: چەک دانانێین

  • سەرۆکی ئۆکراینا لە وەرگرتنی مووشەکی دوورهاوێژ لە ئەمریکا نائومێد بوو

  • بانکی ناوەندی ڕێکاری نوێی بۆ نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارە گرتەبەر

  • فەرماندەیەکی هەسەدە: چارەنووسی تێکەڵبوونی هێزەکانمان بە سوپای سووریاوە بەندە بە گۆڕانکاریی دیموکراتییەوە

  • سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە ئامەدەوە بە کوردی قسە دەکات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌

  • پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

  • سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

سەرەکی