3   کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: پرۆسەی دابەشکرنی کارتی بایۆمەتری تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت

ئیرادە میدیا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، پێشکەوتنێکی بەرچاوی لە پرۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری نوێ ڕاگەیاند.

عماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن، ڕایگەیاند: تا ئێستا نزیکەی 50٪ی کۆی گشتی کارتە نوێیەکان گەیشتووەتە دەستی هاوڵاتییان.

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن وتیشی: ژمارەی دابەشکراو: کۆی گشتی کارتە بایۆمەترییە چاپکراوەکان بۆ ناونووسکراو و ئەوانەی نوێیان کردووەتەوە، گەیشتووەتە (٣,٥٠٠,٠٠٠) کارت. لەم ژمارەیەش، نزیکەی (١,٧٥٠,٠٠٠) کارت دابەشکراوە، کە دەکاتە نیوەی (٥٠٪) کۆی گشتی کارتەکان. پرۆسەی دابەشکردنیش تا ڕۆژی ئەنجامدانی دەنگدانی گشتیش بەردەوام دەبێت.

عیماد جەمیل، ئاماژەی بەوەدا: کۆمسیۆن لە کارە لۆجستی و هونەرییەکانی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن بەپێی ئەو خشتە و کاتەی کە بۆی دیاریکراوە ئامادەکاری بەردەوامدایە..

سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن، وتیشی: کۆمسیۆن بەردەوامە لە وەرگرتنی داواکاری و تۆمارکردنی چاودێرانی سەر بە لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، جگە لە چاودێرانی نێودەوڵەتی، بۆ چاودێریکردنی وردی هەموو قۆناغەکانی پڕۆسەکە.

ڕاگەیاندنەکەی کۆمسیۆن دڵنیایی دەدات کە پرۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدان بە خێرایی بەڕێوەدەچێت، لە هەمان کاتدا ئامادەکارییە تەکنیکییەکان و میکانیزمەکانی چاودێری جێبەجێ دەکرێن.

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشیان کرد

  • هاکان فیدان بۆ سوریا: هەسەدە بەهێزە و ئێوە لاوازن، تێکەڵیان مەبن

  • یەپەژە؛ مەرج بۆ دیمەشق دادەنێت و پەیامێکیان ئاراستە دەکات

  • پاکستان و ئەفغانستان لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ، رێککەوتن

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: پرۆسەی دابەشکرنی کارتی بایۆمەتری تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت

  • پارێزگاری حەلەب: شارەکە بۆ پێنج بلۆکی ئیداری دابەش دەکەین

  • ئاگاتان لێیه‌ چى ڕوویداوه‌ له‌كوردستان؟

  • گه‌شتێكى پوتن پێنج كاتژمێرى پێده‌چێت!! ده‌زانن بۆ؟

  • شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری لافاو هه‌یه‌

سەرەکی