3   کاتژمێر پێش ئێستا 50 جار خوێنراوەتەوە

پارێزگاری حەلەب: شارەکە بۆ پێنج بلۆکی ئیداری دابەش دەکەین

ئیرادە میدیا

پارێزگاری حەلەب، عەزام ئەلغەریب، بڕیارێکی ئیداری نوێی دەرکرد کە بەپێی ئەو بڕیارە شارەکە دابەش دەکرێت بۆ پێنج بلۆکی ئیداری و بۆ سەرپەرشتی کردنی هەر بلۆکێکیش نوێنەرێکی ئیداری لەلایەن پارێزگارەوە دادەنرێت.

پارێزگاری حەلەب لە پێگە فەرمییەکانی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، بڕیارەکە بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی، خێراکردنی وەڵامدانەوە بۆ خزمەتگوزارییەکان و دابەشکردنی دادپەروەرانەی سەرچاوەکان دێت.

پارێزگار ڕوونیشی کردەوە ئەم دابەشکردنە نوێیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ چاودێریکردنێکی مەیدانی، بەتایبەتی لە حەلەب کە چڕی دانیشتوان هەیە.

پارێزگاری حەلەب وتیشی: ئەم ڕێکارە دەبێتە هۆکارێک بۆ گەیاندنی ڕاستەوخۆی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان، کە ئەمەش باشتربوونی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم ناوچەکانی شارەکە مسۆگەر دەکات.

نوری شێخۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بە ئیرادەی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارەی پارێزگاری حەلەب، هیچ پەیوەندی نییە بە ڕێکاری ئیداری و تەنها بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی شارەکەیە لە دەستی هێزە چەکدارەکاندا.

نوری شێخۆ وتیشی: گەڕەکە کوردییەکانی (ئەشرەفیە و شێخ مەقسود)، ئیدارەی خۆیان هەیە و پێویستیان بە نوێنەری پارێزگار نییە، بۆیە ئەو بڕیارە لەلای ئەوان کاتێک جێبەجێ دەکرێت، کە نوێنەرەکە لە گەڕەکە کوردییەکان بێت.

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشیان کرد

  • هاکان فیدان بۆ سوریا: هەسەدە بەهێزە و ئێوە لاوازن، تێکەڵیان مەبن

  • یەپەژە؛ مەرج بۆ دیمەشق دادەنێت و پەیامێکیان ئاراستە دەکات

  • پاکستان و ئەفغانستان لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ، رێککەوتن

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: پرۆسەی دابەشکرنی کارتی بایۆمەتری تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت

  • پارێزگاری حەلەب: شارەکە بۆ پێنج بلۆکی ئیداری دابەش دەکەین

  • ئاگاتان لێیه‌ چى ڕوویداوه‌ له‌كوردستان؟

  • گه‌شتێكى پوتن پێنج كاتژمێرى پێده‌چێت!! ده‌زانن بۆ؟

  • شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری لافاو هه‌یه‌

سەرەکی