3   کاتژمێر پێش ئێستا 76 جار خوێنراوەتەوە

هاکان فیدان بۆ سوریا: هەسەدە بەهێزە و ئێوە لاوازن، تێکەڵیان مەبن

ئیرادە میدیا

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، هۆشدارییەکی توندی لەبارەی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی هەژموونی لە ڕێگەی خاکی سوریاوە ڕاگەیاند، ئەمەشی بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ناوچەکە وەسفکرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی بەوەدا: ئەنقەرە لەگەڵ واشنتۆندا تاوتوێی ئەم بابەتە مەترسیدارە دەکات و بەدواداچوونی وردی بۆ دەکات.

هاکان فیدان، هێرشی توندی کردە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە و بە "ڤایرۆس" ناوی بردن، داوای لە حکومەتی دیمەشق کرد کە تێکەڵییان نەبێت. وتوشیەتی: ئەمانە (هەسەدە) وەک ڤایرۆس وان، تێکەڵیان مەبن، ئێوە لاوازن و وەک تورکیا بەهێز نین، ئەم ڤایرۆسانە بۆ ئێـمە لە ناوەوە تامان بۆ دروست دەکەن، بەڵام دەکرێت بۆ ئێوە نەخشی کوشندە بن.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەختی لەوە کردەوە: تا ئێستا هەسەدە هیچ هەنگاوێکی نەناوە کە پەیوەندی بە ئاسایشی تورکیاوە هەبێت و دەستبەرداری هیچ شتێک نەبوونە، ئەگەر ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق شکستی هێنا، تورکیا پاڵپشتی ڕاستەوخۆ لە شەرع و سوریا دەکات. 

فیدان ڕوونیشی کردەوە: ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ئاساییشی ئێمە و پارێزراوی خەڵکەکەمانەوە هەیە هەڵوێستی ئێمەش لەو بارەیەوە ڕوونە.

سەبارەت بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ش، وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: یەپەگە هەڵوێستێكی توندڕەوانە پیادە دەكات، ئەمە لە بەرژەوەندی ئەوان نییە، ئەگەر هەیە چاوەڕوانی سەرهەڵدانی ململانێی زۆر مەترسیدار بکەین ئەگەر یەپەگە لە ناوچە عەرەبییەکان نەکشێتەوە."

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، فیدان ئاشکرای کرد کە پلانی ئەوە لە ئارادایە کە بەم زووانە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان تورکیا، ئەمریکا و سوریادا ئەنجام بدرێت بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسە هەستیارانە.

هاکان فیدان، بە ڕەگەز کوردە و یەکێکە لە سەرسەختترین ئەو سیاسییە ڕەگەزپەرستانەی تورک، کە بە هەموو توانیاوە دژایەتی پرۆسەی ئاشتی و دۆزی کورد لە باکووری کوردستان دەکات.

  • ده‌وام له‌عێراق‌و هه‌رێمیش كۆتاییهات‌و مووچه‌ش ده‌نگى نه‌بوو

  • ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئامارى هاوسه‌رگیریى‌و جیابوونه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • دوای ئاگربەستی غەزە، حەماس و فەتح ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشیان کرد

  • هاکان فیدان بۆ سوریا: هەسەدە بەهێزە و ئێوە لاوازن، تێکەڵیان مەبن

  • یەپەژە؛ مەرج بۆ دیمەشق دادەنێت و پەیامێکیان ئاراستە دەکات

  • پاکستان و ئەفغانستان لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ، رێککەوتن

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: پرۆسەی دابەشکرنی کارتی بایۆمەتری تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت

  • پارێزگاری حەلەب: شارەکە بۆ پێنج بلۆکی ئیداری دابەش دەکەین

سەرەکی