2   کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

یەپەژە؛ مەرج بۆ دیمەشق دادەنێت و پەیامێکیان ئاراستە دەکات

ئیرادە میدیا

ڕۆهلات عەفرین، فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، ئەمڕۆ ١٩ی ئۆکتۆبەر، چەند پەیامێکی توندی ئاراستەی دیمەشق کرد و جەختی لەسەر سەربەخۆیی یەپەژە و پێویستیی بەشداریی ژنان لە پرۆسەی سیاسیی سووریادا کردەوە.

ڕۆهلات عەفرین، ڕایگەیاند: یەپەژە لەناو هێزەکانی سووریای دیموکراتدا سەربەخۆن و پارێزگاری لەم سەربەخۆییە دەکەن. بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ئێمە هێزێکی سەربەخۆین و دەستبەرداریی بنەماکانی شۆڕشی ژنان نابین.

فەرماندەی گشتییە یەپەژە، تیشکی خستە سەر پرسی دانوستانەکانی داهاتووی سووریا و بە توندی ئیدانەی هەوڵەکانی پەراوێزخستنی ژنانی کرد وتی: هیچ دانوستانێکی ڕاستەقینە بەبێ بەشداریی ژنان ئەنجام نادرێت، ڕێگە نادەین هیچ هێزێک هەوڵی سەپاندنی عەقڵییەتێک بدات کە ئامانجی پەراوێزخستنی ژنان بێت.

ڕۆهلات عەفرین، فەرماندەی گشتیی یەپەژە ڕووی قسەکانی کردە دیمەشق و مەرجێکی بۆ جددیبوونی حکومەت لە پرۆسەی دیموکراسیدا دانا: ئەگەر دیمەشق لە بەدیهێنانی دیموکراسیدا جددییە، دەبێت سەرەتا بە مافەکانی ژنان دەست پێ بکات.

ئەم لێدوانانەی ڕۆهلات عەفرین وەک جەختکردنەوەیە لە گرنگی ڕۆڵی سەرەکیی یەپەژە و پرسی ژنان و یەکسانی ڕەگەزی لە هەر چارەسەر و گۆڕانکارییەکی داهاتووی سیاسی لە ناوچەکەدا.

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشیان کرد

  • هاکان فیدان بۆ سوریا: هەسەدە بەهێزە و ئێوە لاوازن، تێکەڵیان مەبن

  • یەپەژە؛ مەرج بۆ دیمەشق دادەنێت و پەیامێکیان ئاراستە دەکات

  • پاکستان و ئەفغانستان لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ، رێککەوتن

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: پرۆسەی دابەشکرنی کارتی بایۆمەتری تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت

  • پارێزگاری حەلەب: شارەکە بۆ پێنج بلۆکی ئیداری دابەش دەکەین

  • ئاگاتان لێیه‌ چى ڕوویداوه‌ له‌كوردستان؟

  • گه‌شتێكى پوتن پێنج كاتژمێرى پێده‌چێت!! ده‌زانن بۆ؟

  • شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری لافاو هه‌یه‌

سەرەکی