5   کاتژمێر پێش ئێستا 1922 جار خوێنراوەتەوە

له‌باره‌ى 120 ملیاره‌كه‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڕیاریدا

به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی هەرێم، سبەینێ 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ئیراده‌ قسه‌یكردو ڕایگەیاند، "سبەینێ سێشەممە، 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی هەشت دەخەینەسەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، "ئەمڕۆ نووسراو بۆ ناردنی 120 ملیارەکە دەکەین‌و سبەی دەنێردرێت، چاوەڕێدەکرێت سبەی لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت‌و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی نەماوە".

لەدوێنێوە تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبەغدان‌و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوەو ئەمڕۆ ئێوارەش کۆبوونەوەیان لەگەڵ تەیفی سامی دەبێت.

ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە پەیوەستە بەمیزان موراجەعەو پرسی داهاتی ناوخۆو کێشەی 600 مووچەخۆر کە بەدرەنگەوە (UPN)یان کردبوو، هێشتا مووچەیان بۆ نەبەستراوە.

  • حكومه‌تى هه‌رێم داواى نێوه‌ندگیریى له‌یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات

  • هه‌وڵدرا له‌ڕێگه‌ى باڵۆنه‌وه‌ ماده‌یه‌كى مه‌ترسیدار بهێندرێته‌ عێراقه‌وه‌

  • کۆمسیۆن میکانیزمی دەنگدانی دەرەوەی وڵات ئاشکرا دەکات

  • خامنەیی: گەلەکەمان سەردانانەوێنێت

  • له‌باره‌ى 120 ملیاره‌كه‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڕیاریدا

  • سەرکونسوڵی سووریا لە دوبەی خۆی لە حکومەتی سوریا بێبەری کرد

  • كارەبای گەرمیان: بەرهەمهێنان گەیشتە 480 مێگاوات و دووهێندەی ئەوەیە کە پێویستمانە

  • ترامپ، مۆتەکەی گیانی ئێرانی لە عێراق دانا

  • حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع له‌باره‌ى كورده‌وه‌ دان به‌ڕاستیه‌كدا ده‌نێت

سەرەکی