3   کاتژمێر پێش ئێستا 3672 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع له‌باره‌ى كورده‌وه‌ دان به‌ڕاستیه‌كدا ده‌نێت

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هه‌ر جۆره‌ دابه‌شكارییه‌ك له‌وڵاته‌كه‌دا قبوڵبكه‌ن، ده‌شڵێت:"خوازیاری هاوکاریی بەپەلەین له‌گه‌ڵ هەسەدە بۆ پاراستنی یەکگرتوویی سووریا"، جه‌خیشده‌كاته‌وه‌، "به‌شدارنه‌بوونى هه‌سه‌ده‌ له‌داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانى سویادا، كه‌لێن‌و ناكۆكییه‌كان زیاتر ده‌كات".

ئەسعەد شه‌یبانی وەزیری دەرەوەی سوریا به‌كه‌ناڵى فه‌رمى سوریا (الاخباریه)ی وتووه‌، "بەشدارنەبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەدامودەزگا دەوڵەتییەکاندا، قووڵایی کەلێن‌و ناکۆکییەکان زیاتر دەکات، ئێستاش دەرفەتێکی مێژووییە بۆ باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ڕۆڵێکی چالاک لەداهاتووی وڵاتدا بگێڕن".

شه‌یبانى وتى، "ئەحمەد شەرع پێداگرە لەزەروڕەتی ڕۆڵگێڕانی هەسەدە لەداهاتووی سووریا، ڕێکنەکەوتن لەگەڵ هەسەدە-ش زیان بەبەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەگەیه‌نێت‌و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ‌و زێدیان دوادەخات".

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا ئه‌وه‌شى وتوه‌، "دیمەشق دەوڵەتانی هاوكارو پشتیوانى هەسەدەی ڕازیکردووە کە تاقە ڕێگەی مومکین، ڕێککەوتنی 10ی ئادارى نێوان مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌ بۆ به‌شداریی كورد لەئیدارەی حكومه‌تى سوریا، چونكه‌ هەر جۆرە دابەشکردن یان فیدراڵیزمێک نامومکین‌و جێگه‌ی دانوستان نییە".

  • حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع له‌باره‌ى كورده‌وه‌ دان به‌ڕاستیه‌كدا ده‌نێت

  • جارێ ئامێره‌كانى فێنككه‌ره‌وه‌ لا مه‌به‌ن.. پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

  • ژماره‌ى به‌رمیله‌ نه‌وته‌ هه‌نارده‌كراوه‌كانى هه‌رێم گه‌یشته‌ چوار ملیۆن

  • ده‌وام له‌عێراق‌و هه‌رێمیش كۆتاییهات‌و مووچه‌ش ده‌نگى نه‌بوو

  • ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئامارى هاوسه‌رگیریى‌و جیابوونه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • دوای ئاگربەستی غەزە، حەماس و فەتح ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشیان کرد

  • هاکان فیدان بۆ سوریا: هەسەدە بەهێزە و ئێوە لاوازن، تێکەڵیان مەبن

  • یەپەژە؛ مەرج بۆ دیمەشق دادەنێت و پەیامێکیان ئاراستە دەکات

سەرەکی