3   کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

كارەبای گەرمیان: بەرهەمهێنان گەیشتە 480 مێگاوات و دووهێندەی ئەوەیە کە پێویستمانە

ئیرادە میدیا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای گەرمیان ڕایگەیاند: وێستگەی دووی كارەبا بە توانایەكی بەرچاوەوە خراوەتە کارکردنەوە، بەهۆیەوە توانای گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا لە سنوورەكەدا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا هاتووە: وێستگەی دووی كارەبا بە توانای بەرهەمهێنانی 189 مێگاوات كارەباوە دەستی بەكاركردووە. بە خستنەكاری ئەم وێستگەیەش، كۆی بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا لە سنووری گەرمیان گەیشتووەتە 480 مێگاوات.

خواست سنوورەكە بۆ كارەبا تەنها 250 مێگاواتە، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا لە گەرمیان نزیكەی دووهێندەی ئەو بڕەیە كە بۆ ژیانی ڕۆژانە و پێداویستییەكانی ناوچەكە پێویستە.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوە کراوە: یەكێك لە گرنگترین تایبەتمەندی و سوودەكانی وێستگەی دوو ئەوەیە كە چارەسەری كێشەی بارگرانی كارەبای كەلار دەكات.

ەڕێوەبەرایەتییەكە دڵنیایی داوە، ئامادەكاریی تەواو كراوە بۆ دابەشكردنی كارەبای بەردەوام و گونجاو بۆ سەرجەم یەكەكانی نیشتەجێبوون و زەوییەكانی فەرمانبەران لە سنوورەكەدا.

  • خامنەیی: گەلەکەمان سەردانانەوێنێت

  • له‌باره‌ى 120 ملیاره‌كه‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڕیاریدا

  • سەرکونسوڵی سووریا لە دوبەی خۆی لە حکومەتی سوریا بێبەری کرد

  • كارەبای گەرمیان: بەرهەمهێنان گەیشتە 480 مێگاوات و دووهێندەی ئەوەیە کە پێویستمانە

  • ترامپ، مۆتەکەی گیانی ئێرانی لە عێراق دانا

  • حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع له‌باره‌ى كورده‌وه‌ دان به‌ڕاستیه‌كدا ده‌نێت

  • جارێ ئامێره‌كانى فێنككه‌ره‌وه‌ لا مه‌به‌ن.. پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

  • ژماره‌ى به‌رمیله‌ نه‌وته‌ هه‌نارده‌كراوه‌كانى هه‌رێم گه‌یشته‌ چوار ملیۆن

  • ده‌وام له‌عێراق‌و هه‌رێمیش كۆتاییهات‌و مووچه‌ش ده‌نگى نه‌بوو

سەرەکی