3   کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

سەرکونسوڵی سووریا لە دوبەی خۆی لە حکومەتی سوریا بێبەری کرد

ئیرادە میدیا

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆمارکراودا، زیاد زهرەدین، سەرکونسوڵی گشتی سووریا لە دوبەی، بێبەری بوونی خۆی لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی سووریا ڕاگەیاند، دواتر وەزارەتی دەرەوەی سووریاش بە ڕاگەیاندراوێک وەڵامی قسەکانی سەرکونسوڵەکەی دایەوە و باسەکەی بە درۆخستەوە.

زهرەدین، لەو گرتە ڤیدیۆییەدا جەختی کردەوە: بڕیارەکەی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە هەڵمەتی قڕکردن کە هێزەکانی دەستەی تەحریر شام بە هاوکاری لەگەڵ عەشیرەتە بەدەوییەکان و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرکردایەتی دەسەڵات لە دیمەشق ئەنجامیانداوە.

سەرکونسوڵەکەی سوریا لە دوبەی، ڕایگەیاند: پەیوەندی دەکات بەو دەنگانەی داوای دامەزراندنی قەوارەیەکی تایبەت بە درووزەکان دەکەن، هاوخەمی خۆی بۆ ئەو هەڵوێستە دەربڕی کە شێخ حیکمەت هیجری، سەرۆکی ڕۆحی درووزەکان نوێنەرایەتی دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا، لە وەڵامی گرتە ڤیدیۆییەکەی زیاد زهرەدینی سەرکونسوڵ، ڕایگەیاند: جەخت دەکەینەوە زیاد زهرەدین کە پێشتر پۆستی سەرکونسوڵی گشتی کۆماری عەرەبی سووریای لە دوبەی وەرگرتبوو، بەپێی بڕیاری ژمارە (209) لە بەرواری 2025/09/20 گواستراوەتەوە بۆ ئیدارەی ناوەندی لە دیمەشق و لەسەر ئەم بنەمایە ئەرکەکانی لە کونسوڵخانە کۆتایی پێهاتووە.

  • خامنەیی: گەلەکەمان سەردانانەوێنێت

  • له‌باره‌ى 120 ملیاره‌كه‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڕیاریدا

  • سەرکونسوڵی سووریا لە دوبەی خۆی لە حکومەتی سوریا بێبەری کرد

  • كارەبای گەرمیان: بەرهەمهێنان گەیشتە 480 مێگاوات و دووهێندەی ئەوەیە کە پێویستمانە

  • ترامپ، مۆتەکەی گیانی ئێرانی لە عێراق دانا

  • حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع له‌باره‌ى كورده‌وه‌ دان به‌ڕاستیه‌كدا ده‌نێت

  • جارێ ئامێره‌كانى فێنككه‌ره‌وه‌ لا مه‌به‌ن.. پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

  • ژماره‌ى به‌رمیله‌ نه‌وته‌ هه‌نارده‌كراوه‌كانى هه‌رێم گه‌یشته‌ چوار ملیۆن

  • ده‌وام له‌عێراق‌و هه‌رێمیش كۆتاییهات‌و مووچه‌ش ده‌نگى نه‌بوو

سەرەکی