8   کاتژمێر پێش ئێستا 91 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە و دیمەشق کۆبوونەوە

ئیرادە میدیا

هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، ڕایگەیاند: پێشوازییان لە شاندێکی حکومەتی کاتی سوریا لە شاری تەبقە کردووە و لە میانی کۆبوونەوەکەدا بۆ نیشاندانی نیازپاکی، ژمارەیەک دەستگیرکراوی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقیان ڕادەست کردووەتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی هەسەدە، لیژنەیەکی سەربازیی هێزەکانیان لە شاری تەبقەی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان پێشوازییان لە شاندێکی حکومەتی سوریا کردووە، کە بۆ تاوتوێکردنی ئەو گرژییانەی لە دەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب ڕوودەدەن و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ئاشتیانە، کە گەرەنتی ئاسایش و سەقامگیری دانیشتووان بکات و ڕێگری لە هەر جۆرە پەرەسەندنێکی مەیدانی بکات.

هەسەدە دەشڵیت: وەک نیشاندانی نیازپاکی، ژمارەیەک دەستگیرکراوی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقیان ڕادەستکردووە، کە لەم ماوەیەی دواییدا لە شوێنی جیاواز دەستگیرکراون.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، شاندەکەی حکومەتی کاتی سوریا سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بوون و پێکهاتبوون لە (محەمەد عەبدولغەنی)، فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب و (سەراقە عاموری)، بەرپرسی ئاسایشی گشتی ناوچەی عەفرین.

  • گوستاڤۆ بۆ تره‌مپ: تۆ درۆزنى

  • له‌باره‌ى موچه‌وه‌ سودانى بڕیاریداو ناردنى پاره‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌

  • به‌هۆى نه‌بوونیه‌وه‌ خێزانێك منداڵه‌كه‌ى خۆیان فرۆشت

  • پێشنیاز ده‌كرێت ته‌رمى یه‌حیا سینوار بسوتێندرێت

  • هەڵچنینی دیواری شەرمی نێوان باشوور و ڕۆژئاوا، لەنێوان لێدوانە دژبەرەکانی بارزانیدا

  • دەوڵەت باخچەلی دژ بە تێکدەرانی پڕۆسەی ئاشتی دەوەستێتەوە

  • ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران زۆر نزیکە لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی

  • هەسەدە و دیمەشق کۆبوونەوە

  • ناتانیاهۆ هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد.. 42 كیلۆمه‌تر دوجار به‌153 تۆن ته‌قه‌مه‌نى لێیدرا

سەرەکی