8   کاتژمێر پێش ئێستا 86 جار خوێنراوەتەوە

ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران زۆر نزیکە لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی

ئیرادە میدیا

ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA)، ڕایگەیاند: نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەگەری دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی هێشتا بەتەواوی چارەسەر نەکراون، جەختی لەوەش کردەوە تاران لەم ئامانجە زۆر نزیکە.

گرۆسی لە بەیاننامەیەکەیدا دەڵێت: هەرچەندە ئێران لە ئێستادا چەکی ئەتۆمی لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەهۆی بەرزکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمەوە، دوور نییە لە ماوەیەکی نزیکدا بەدەستیبهێنێت.

بەڕێوەبەری ئاژانسەکە ڕەخنەی لە تاران گرت بەوەی کە هێشتا ڕێگەی تەواو بە پشکنەران نادات هەندێک شوێنی هەستیار بپشکنن.

سەرچاوە نزیکەکان لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمییەوە ڕایانگەیاندووە، کە شێوازی مامەڵەکردنی ئێران پشکنەرانی نیگەران کردووە و بووەتە هۆی زیادبوونی بێ متمانەیی لەسەر ئاستی جیهان.

شارەزایانی ئەتۆمی ئیسرائیل هۆشدارییان داوە لە ئەگەری بەردەوامبوونی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن تارانەوە، دەتوانێت ببێتە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

  • گوستاڤۆ بۆ تره‌مپ: تۆ درۆزنى

  • له‌باره‌ى موچه‌وه‌ سودانى بڕیاریداو ناردنى پاره‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌

  • به‌هۆى نه‌بوونیه‌وه‌ خێزانێك منداڵه‌كه‌ى خۆیان فرۆشت

  • پێشنیاز ده‌كرێت ته‌رمى یه‌حیا سینوار بسوتێندرێت

  • هەڵچنینی دیواری شەرمی نێوان باشوور و ڕۆژئاوا، لەنێوان لێدوانە دژبەرەکانی بارزانیدا

  • دەوڵەت باخچەلی دژ بە تێکدەرانی پڕۆسەی ئاشتی دەوەستێتەوە

  • ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران زۆر نزیکە لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی

  • هەسەدە و دیمەشق کۆبوونەوە

  • ناتانیاهۆ هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد.. 42 كیلۆمه‌تر دوجار به‌153 تۆن ته‌قه‌مه‌نى لێیدرا

سەرەکی