6   کاتژمێر پێش ئێستا 72 جار خوێنراوەتەوە

دەوڵەت باخچەلی دژ بە تێکدەرانی پڕۆسەی ئاشتی دەوەستێتەوە

ئیرادە میدیا

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی (مەهەپە)، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی پارتەکەیدا جەختی لەسەر بەردەوامبوونی پڕۆسەی دانوستانەکانی ئاشتی کردەوە و هۆشداری دایە ئەو لایەنانەی کە هەوڵی شکستپێهێنانی پرۆسەکە دەدەن. ئەم هەڵوێستەی باخچەلی وەک گۆڕانکارییەکی مێژوویی لە سیاسەتی ئەو سەرکردە نەتەوەپەرستەدا سەیر دەکرێت کە پێشتر بە توندی دژایەتی پرسی کورد و پڕۆسەی ئاشتی دەکرد.

هۆشداریی باخچەلی دژ بە تێکدەران

لە وتارەکەیدا، باخچەلی ڕایگەیاند: "بەمدواییانە هەوڵەکانی بۆ شکستپێهێنانی پرۆسەی ئاشتەوایی چڕبووەتەوە و زۆر کەس و لایەنی ناوخۆ و دەرەکی هەیە ئامانجیان ئەوەیە تێکبدەن، بەڵام ئێمە ڕێگە نادەین پڕۆسەی ئاشتەوایی تێکبچێت."

سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوەدا کە پارتەکەی مۆڵەتی لە میللەت وەرگرتووە و بەردەوام دەبێت، جەختیشی کردەوە، کە لەبەر ناحەزانیان برایەتی تورک و کورد تێکنادەن. ئەم لێدوانە ڕاستەوخۆ پشتگیریی لە بەردەوامبوونی دانووستانی نێوان تورکیا و لایەنی کوردی دەکات.

گۆڕانکاری لە سیاسەتی سەرکردەیەکی دەوڵەتی قوڵ

چاوەڕوان دەکرێت لێدوانەکانی باخچەلی کاردانەوەی بەرفراوانی هەبێت، بەتایبەت کاتێک پێشینەی سیاسی ناوبراو لەبەرچاو دەگیرێت. باخچەلی، کە بە یەکێک لە پایەکانی دەوڵەتی قوڵ لە تورکیا و داڕێژەری سیاسەتی نەتەوەیی دادەنرێت، پێشتر نکۆڵی لە بوونی کورد دەکرد و لە ساڵی ٢٠١٤ بە توندی دژایەتی پڕۆسەی ئاشتی کردبوو.

گۆڕینی هەڵوێستی باخچەلی نیشانەی گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە ستراتیژی دەوڵەتدا لەبارەی پرسی کوردەوە.

باخچەلی، دەروازەی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە بوو

هەرچەندە باخچەلی مێژوویەکی هەیە لە دژایەتیکردنی کورد، بەڵام ساڵی ڕابردوو وەک دەروازەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی پڕۆسەی ئاشتی، داوای کرد عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، لە پەرلەمانی تورکیا وتارێک پێشکەش بکات. ئەم پەیامە بووە هۆی ئەوەی ئۆجەلان لە ٢٧ی شوبات پەیامێک ئاراستەی پەکەکە بکات و بە شێوەیەکی فەرمی پڕۆسەی دانوستانەکانی ئاشتی دەستپێبکاتەوە.

ئێستا پرۆسەکە لەسەر شانی دوو کەسایەتی سیاسیی سەرەکییە: دەوڵەت باخچەلی لەلایەنی تورکیا و عەبدوڵا ئۆجەلان لەلایەنی کورد. ئەمەش گرنگیی باخچەلی لە داڕشتنی سیاسەتی نەتەوەیی نوێی تورکیادا بە ڕوونی دەردەخات.

  • گوستاڤۆ بۆ تره‌مپ: تۆ درۆزنى

  • له‌باره‌ى موچه‌وه‌ سودانى بڕیاریداو ناردنى پاره‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌

  • به‌هۆى نه‌بوونیه‌وه‌ خێزانێك منداڵه‌كه‌ى خۆیان فرۆشت

  • پێشنیاز ده‌كرێت ته‌رمى یه‌حیا سینوار بسوتێندرێت

  • هەڵچنینی دیواری شەرمی نێوان باشوور و ڕۆژئاوا، لەنێوان لێدوانە دژبەرەکانی بارزانیدا

  • دەوڵەت باخچەلی دژ بە تێکدەرانی پڕۆسەی ئاشتی دەوەستێتەوە

  • ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران زۆر نزیکە لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی

  • هەسەدە و دیمەشق کۆبوونەوە

  • ناتانیاهۆ هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد.. 42 كیلۆمه‌تر دوجار به‌153 تۆن ته‌قه‌مه‌نى لێیدرا

سەرەکی