4   کاتژمێر پێش ئێستا 6156 جار خوێنراوەتەوە

پێشنیاز ده‌كرێت ته‌رمى یه‌حیا سینوار بسوتێندرێت

وەزیری گواستنەوەو هاتووچۆی ئیسرائیل لەکۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش، پێشنیازی سووتاندنی تەرمی یەحیا سینوار سەرۆکی پێشووی بزووتنەوەی حەماسى لەغەززە کرد.

میری ڕیگیڤ وەزیری گواستنەوەو هاتووچۆی ئیسرائیل لەکۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش، پێشنیازی سووتاندنی تەرمی یەحیا سینوار سەرۆکی پێشووی بزووتنەوەی حەماسى لەغەززە کرد، بەو پاساوەی کە "پێویستە هەندێک هێما نەگەڕێنرێنەوە".

میری ڕیگیڤ وتوویه‌تى، "من پێموایە دەبێت هەمان ئەوکارە بکەین کە ئەمریکییەکان لەگەڵ بن لادن کردیان"، ئاماژەی بەئوسامە بن لادن، سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە، کە لەساڵی 2011 لەلایەن هێزە تایبەتەکانی ئەمریکاوە کوژراو تەرمەکەی فڕێدرایە ناو دەریاوه‌.

ڕیگیڤ وتیشی:"من ئەم پێشنیازەم لەئەنجومەنی وەزیران خستەڕوو و هەندێک هێما هەن کە نابێت بگەڕێنرێنەوە".

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "یەدیعوت ئەحرۆنۆت"، پێدەچێت پێشنیازەکەی ڕیگیڤ لەژێر پێداچوونەوەی بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیلدا بێت.

سینوار لە 16ی تشرینی یەکەمی 2024، لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای ئیسرائیل لەشەڕی غەززەدا کوژرا، ناوبراو دوای هێرشەکانی 7ی تشرینی یەکەمی 2023، یەکەم داواکراوی ئیسرائیل بوو.

تەرمی سینوار لەڕێگەی تۆماری ددان‌و پشکنینی DNA ناسێنراو بەرپرسانی ئیسرائیل کەمێک دواتر مردنەکەیان پشتڕاستکردەوە.

حەماس لەکاتی دانوستانەکانی شەرم ئەلشێخدا، داوای لەئیسرائیل کردبوو کە تەرمی دوو سەرۆکی پێشووی لەغەززە، یەحیا سینوارو محەمەد سینوار، وەک بەشێک لەڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان‌و ئاگربەستی کۆتایی ڕادەستیان بکات، بەڵام ئیسرائیل ڕەتیکردەوە.

  • گوستاڤۆ بۆ تره‌مپ: تۆ درۆزنى

  • له‌باره‌ى موچه‌وه‌ سودانى بڕیاریداو ناردنى پاره‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌

  • به‌هۆى نه‌بوونیه‌وه‌ خێزانێك منداڵه‌كه‌ى خۆیان فرۆشت

  • پێشنیاز ده‌كرێت ته‌رمى یه‌حیا سینوار بسوتێندرێت

  • هەڵچنینی دیواری شەرمی نێوان باشوور و ڕۆژئاوا، لەنێوان لێدوانە دژبەرەکانی بارزانیدا

  • دەوڵەت باخچەلی دژ بە تێکدەرانی پڕۆسەی ئاشتی دەوەستێتەوە

  • ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران زۆر نزیکە لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی

  • هەسەدە و دیمەشق کۆبوونەوە

  • ناتانیاهۆ هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد.. 42 كیلۆمه‌تر دوجار به‌153 تۆن ته‌قه‌مه‌نى لێیدرا

سەرەکی