4   کاتژمێر پێش ئێستا 4325 جار خوێنراوەتەوە

گوستاڤۆ بۆ تره‌مپ: تۆ درۆزنى

گوستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیا لەبارەی دوایین ئاڵۆزییەکانی نێوان ڤەنزوێلاو ئەمریکا هێرشی تووند دەکاتەسەر ترەمپ‌و بە"درۆزن" ناوی دەبات.

پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو ڤەنزوێلا بەبیانووی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆری ماددەی هۆشبەر ئاڵۆزەو بەتایبەت دوای ئەوەی ترەمپ دووبارەبووەوە بەسەرۆکی ئەمریکا دەستی بەسەپاندنی سزای ئابووری کرد بەسەر ڤەنزەوێلادا، ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی ئەوەندەی دیکە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو ڤەنزوێلا دژوارتربێت.

گوستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆلۆمبیا ڕایدەگەیه‌نێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات بۆئەوەی ڤەنزوێلا داگیربکات‌و هۆکارەکەیشی هەبوونی ماددە هۆشبەرەکان نییە، بەڵکو ئەمریکا "سوێی بووەتەوە بۆ نەوت" بۆیە ئەگەر بانگەشەی ئەوە بکات‌و بڵێت من کار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەکەم، ئەوە "درۆ" دەکات.

گوستاڤۆ پێترۆ پەیامێکیش بۆ ڤەنزەوێلا دەنێرێت‌و دەڵێت، "ئەوەی دەیڵێم خەمخۆرییە، بۆیە ڤەنزوێلا با چاوەڕێی ئەوە نەکات شەڕی بۆ بکەم بەڵام پێویستە کەمێک هۆشیارتربنەوە".

لەلایەکی دیکەوه‌ مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا پەیامێکی بڵاوکردەوەو وتى، "کۆڵۆمبیا باشدەزانێت ئێمەی برای یەکین هەرشتێک لەڤەنزوێلا بێت لەلایەن هەر وڵاتێکەوە یانی بەسەر کۆلۆمبیا هاتووەو هەر شتێکیش بەسەر کۆڵۆمبیا بێت یانی بەسەر ڤەنزوێلا هاتووە".

  • 380 ملیار دینار پاره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه‌

  • ئێران به‌فه‌رمى شكستهێنانى حیجابى ڕاگه‌یاند

  • گوستاڤۆ بۆ تره‌مپ: تۆ درۆزنى

  • له‌باره‌ى موچه‌وه‌ سودانى بڕیاریداو ناردنى پاره‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌

  • به‌هۆى نه‌بوونیه‌وه‌ خێزانێك منداڵه‌كه‌ى خۆیان فرۆشت

  • پێشنیاز ده‌كرێت ته‌رمى یه‌حیا سینوار بسوتێندرێت

  • هەڵچنینی دیواری شەرمی نێوان باشوور و ڕۆژئاوا، لەنێوان لێدوانە دژبەرەکانی بارزانیدا

  • دەوڵەت باخچەلی دژ بە تێکدەرانی پڕۆسەی ئاشتی دەوەستێتەوە

  • ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران زۆر نزیکە لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی

سەرەکی