4   کاتژمێر پێش ئێستا 1684 جار خوێنراوەتەوە

ئێران بەشی دروستكردنی 10 بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمى پیتێندراوى هه‌یه‌

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداریدەدات‌و ڕایدەگەیەنێت، ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوەی ئێران هەیەتی بەشی دروستكردنی 10 بۆمبی ئەتۆمی دەكات.

ڕافایێل گرۆسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی (ئەسۆشەیتد پرێس) رایدەگەیەنێت، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەمدواییانە تێبینی ئەوەیكردووە ئێران دووبارە دەستی بەچالاكییەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم كردووه‌تەوە.

ڕاشیگەیاندووە، "بەپێی بەدواداچوونەكانمان تائێستا ماددەی یۆرانیۆنی پیتێنراو بەڕێژەی 60% لەئێران ماوە، بەدڵنیاییەوە لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ لایەنی ئێرانی گفتوگۆ دەكەین".

گرۆسی جەختیشیكردەوە، یۆرانیۆمی پیتێنراوی كۆگاكراو لەئێران بەشی دروستكردنی 10 بۆمبی ئەتۆمی دەكات ئەگەر ئەو وڵاتە بڕیار بدات بۆ لایەنی سەربازیی بەكاریبهێنێت.

بەگوێرەی دوایین بەدواداچوونەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ئێران خاوەنی 400 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوەو ئێستا ڕێژەی پیتاندنەكەی گەیشتۆتە 60%، ئەگەر لەپیتاندندا بگاتە ڕێژەی 90% دەگات بەدروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی.

لەمانگی تەممووزی رابردوو و دوای هێرشە 12 ڕۆژییەكەی ئیسرائیل‌و ئەمریكا بۆسەر ئێران، ئەو وڵاتە هەموو جۆرە گفتوگۆو مامەڵەیەكی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پچڕاندووەو تائێستا گفتوگۆكان بەشێوەی فەرمی دەستیان پێنەكردووه‌تەوە.

  • هەسەدە ناوی فەرماندە باڵاکانی بۆ تێکەڵبوون بە سوپای سووریا ڕادەستی ئەمەریکا دەکات

  • ئەحمەد شەرع: بە بەهای 28 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی لە سوریا دەکرێت

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دابەشکردنی زیاتر لە 2.2 ملیۆن کارتی بایۆمەتری تەواو دەکات

  • شاندێكى ئیداره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان گه‌یشته‌ لوبنان

  • ئێران بەشی دروستكردنی 10 بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمى پیتێندراوى هه‌یه‌

  • ١١ـەمین ڤێستیڤاڵی هەنار بە بەشداری ٢،٣٠٠ جووتیار و ژنانی خاوەنکار دەستیپێکرد

  • توركیا بڕیارێك به‌عێراق ده‌دات

  • زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • هێشتا مووچه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ تاڵه‌بانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى قه‌یرانێكى گه‌وره‌تر ڕاده‌گه‌یه‌نێت

سەرەکی