4   کاتژمێر پێش ئێستا 7726 جار خوێنراوەتەوە

شاندێكى ئیداره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان گه‌یشته‌ لوبنان

شاندێكى ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاواى كوردستان به‌ئامانجى دیدارو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى لوبنان، گه‌یشته‌ به‌یروتى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، لەچوارچێوەی سەردانێکی فەرمیداو بەئامانجی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومەتی لوبنان‌و تاووتوێکردنی فایلە هاوبەشەکان، وه‌فدێكى ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار وتوویه‌تى، "وه‌فده‌كه‌ لەم سەردانەیدا بۆ به‌یروت چەندین بابەت تاووتوێده‌كات، وەک ڕێگه‌کانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان‌و هاوکاریی لەبوارەکانی مرۆیی‌و ئەمنیی، هەروەها دۆخی پەنابەرانی سوری لەلوبنان، پێویستی دۆزینەوەی میکانیزمی کاری هاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان‌و سەقامگیرییان لەناوچەکە، هەروەها دۆسبه‌ى بنەماڵەی هاوڵاتیانی لوبنانیی له‌ناو داعش كه‌ ئێستا به‌شێكى زۆرى خێزانه‌كان له‌كه‌مپى هۆلن".

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ عەبدولسەلام ئەحمەد نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلوبنان وتوویه‌تى، "وه‌فده‌كه‌ ئێستا لەبەیروتەو ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵاى لوبنان كۆبونه‌وه‌ى گرنگیان ده‌بێت".

  • هەسەدە ناوی فەرماندە باڵاکانی بۆ تێکەڵبوون بە سوپای سووریا ڕادەستی ئەمەریکا دەکات

  • ئەحمەد شەرع: بە بەهای 28 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی لە سوریا دەکرێت

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دابەشکردنی زیاتر لە 2.2 ملیۆن کارتی بایۆمەتری تەواو دەکات

  • شاندێكى ئیداره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان گه‌یشته‌ لوبنان

  • ئێران بەشی دروستكردنی 10 بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمى پیتێندراوى هه‌یه‌

  • ١١ـەمین ڤێستیڤاڵی هەنار بە بەشداری ٢،٣٠٠ جووتیار و ژنانی خاوەنکار دەستیپێکرد

  • توركیا بڕیارێك به‌عێراق ده‌دات

  • زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • هێشتا مووچه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ تاڵه‌بانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى قه‌یرانێكى گه‌وره‌تر ڕاده‌گه‌یه‌نێت

سەرەکی