5   کاتژمێر پێش ئێستا 67 جار خوێنراوەتەوە

١١ـەمین ڤێستیڤاڵی هەنار بە بەشداری ٢،٣٠٠ جووتیار و ژنانی خاوەنکار دەستیپێکرد

ئیرادە میدیا

ئەمڕۆ، ١١ـەمین ڤێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بە شێوەیەکی فەرمی دەستی بەکارەکانی کرد، بە ئامانجی نمایش و بە بازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵی و خۆماڵییەکانی ناوچەکە. فێستیڤاڵەکە بە بەشدارییەکی بەرفراوانی جووتیاران، خاوەنکاران و بەتایبەتی ژنانی خاوەن پڕۆژە، بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە ڕایگەیاند: کۆی گشتی ٦٣٠ شوێنی تایبەت بۆ نمایشکردنی بەرهەمە جۆراوجۆرەکان ئامادەکراون. لەو ژمارەیە، ٣٠ شوێن تەرخانکراوە بۆ بەرهەمە ناوخۆییە جیاوازەکان و ١٠ شوێنی دیکە بە تایبەتی بۆ نمایشکردنی هەنگوینی خۆماڵی دابینکراون.

لە هەڵەبجە ١٠ هەزار و ٦٠٠ دۆنم باخی هەنار بوونی هەیە، کە نزیکەی ٢،٣٠٠ جووتیار کاری تێدا دەکەن. ئەم ڤێستیڤاڵە وەک سەکۆیەکی گرنگ سەیر دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ناوبانگی هەناری هەڵەبجە کە یەکێکە لە باشترین بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان.

فێستیڤاڵەکە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە دەرفەتێکی باش بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان جووتیاران و هاندانی بەرهەمهێنانی کوالێتی بەرز و پاڵپشتیکردنی ئابووری ناوخۆیی.

  • هەسەدە ناوی فەرماندە باڵاکانی بۆ تێکەڵبوون بە سوپای سووریا ڕادەستی ئەمەریکا دەکات

  • ئەحمەد شەرع: بە بەهای 28 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی لە سوریا دەکرێت

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دابەشکردنی زیاتر لە 2.2 ملیۆن کارتی بایۆمەتری تەواو دەکات

  • شاندێكى ئیداره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان گه‌یشته‌ لوبنان

  • ئێران بەشی دروستكردنی 10 بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمى پیتێندراوى هه‌یه‌

  • ١١ـەمین ڤێستیڤاڵی هەنار بە بەشداری ٢،٣٠٠ جووتیار و ژنانی خاوەنکار دەستیپێکرد

  • توركیا بڕیارێك به‌عێراق ده‌دات

  • زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • هێشتا مووچه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ تاڵه‌بانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى قه‌یرانێكى گه‌وره‌تر ڕاده‌گه‌یه‌نێت

سەرەکی