3   کاتژمێر پێش ئێستا 50 جار خوێنراوەتەوە

ئەحمەد شەرع: بە بەهای 28 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی لە سوریا دەکرێت

ئیرادە میدیا

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا، ڕایگەیاند کە لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا، وڵاتەکەی توانیویەتی 28 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی ڕابکێشێت، و جەختی لەسەر پێداگیری لە ئاوەدانکردنەوەی سووریا کردەوە.

شەرع ئاماژەی بەوەدا کە ژیانی خۆی بۆ بەهێزکردنەوەی سووریا و ئاوەدانکردنەوەی تەرخان دەکات و بەڵێنی دا کە من و هەموو ئەوانەی سوریایان خۆشەوێت بڕیارمانداوە ئاوەدانى بکەینەوە.

سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا ڕوونیشی کردەوە کە حکومەتی کاتیی سووریا چەندین گۆڕانکاری گرنگی لە یاساکانی وەبەرهێناندا ئەنجامداوە، بە ئامانجی ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ سەرمایەدارانی بیانی.

یەکێک لە گرنگترین هەموارەکان، پێدانی مافی گواستنەوەی پارەیە بە وەبەرهێنەران بۆ دەرەوەی وڵات، کە ئەمەش وەکوو هەنگاوێکی متمانەبەخش بۆ وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی دادەنرێت.

شەرع جەختی لەوە کردەوە کە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە سووریا بەرفراوانن و لەلایەن ئابووریناسە پێشەنگەکانی جیهانەوە دانیپێدانراوە.

سەرۆکی کاتیی سووریا ئاشکرای کرد کە سووریا پڕۆژەی وەبەرهێنانی هاوبەشی لەگەڵ هەردوو وڵاتی بەحرەین و ئوردن هەیە. هەروەها ئاماژەی بە بەشداریکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە پڕۆسەی وەبەرهێنان لە وڵاتەکەدا کرد.

لێدوانەکانی شەرع لەم کۆنفرانسەدا وەک پەیامێکی گەرمی حکومەتی نوێی سووریا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وەبەرهێنەران سەیر دەکرێت، کە تێیدا جەخت لەسەر گۆڕانکاریی ئابووریی و دەستپێکردنی قۆناغی ئاوەدانکردنەوە دەکرێتەوە.

  • هەسەدە ناوی فەرماندە باڵاکانی بۆ تێکەڵبوون بە سوپای سووریا ڕادەستی ئەمەریکا دەکات

  • ئەحمەد شەرع: بە بەهای 28 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی لە سوریا دەکرێت

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دابەشکردنی زیاتر لە 2.2 ملیۆن کارتی بایۆمەتری تەواو دەکات

  • شاندێكى ئیداره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان گه‌یشته‌ لوبنان

  • ئێران بەشی دروستكردنی 10 بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمى پیتێندراوى هه‌یه‌

  • ١١ـەمین ڤێستیڤاڵی هەنار بە بەشداری ٢،٣٠٠ جووتیار و ژنانی خاوەنکار دەستیپێکرد

  • توركیا بڕیارێك به‌عێراق ده‌دات

  • زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • هێشتا مووچه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ تاڵه‌بانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى قه‌یرانێكى گه‌وره‌تر ڕاده‌گه‌یه‌نێت

سەرەکی